سیرین لەسەر کریستیانۆ لەلایەن هاندەرانی بارسێلۆنا توانجی لێ دەدرێت

هاندەرانی بارسێلۆنا پێیان ناخۆشە سیرین ناو لە کوڕەکەی دەنێت کریستیانۆ

سیرین عەبدولنور، خانمە گۆرانیبێیژی بەناوبانگی لوبنانی ناو لە کوڕەکەی دەنێت کریستیانۆ.
سیرین عەبدولنور کە چاوەڕێی دووەم منداڵی دەکات و چاوەڕێ دەکات لەم چەند رۆژە ببێتە دایکی کوڕێک، بەهۆی ئەوەی ناوی لە کوڕەکەی ناوە کریستیانۆ، رایگەیاند لەلایەن هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی توانج و رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.
سیرین کە یەکێکە لە گۆرانیبێژە شۆخ و شەنگەکانی لوبنان، بە تووندی وەڵامی رەخنەکانی هاندەرانی بارسێلۆنای دایەوە و رایگەیاند، ناونانی منداڵەکەم مافێکی سرووشتی خۆمە و تکا دەکەم ئەم بابەتە تێکەڵی رکابەری نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی نەکەن.
سیرین عەبدولنور پێشتر رایگەیاندبوو ناو لە کوڕەکەی دەنێت کریستیانۆ، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی هاندەرانی بارسێلۆنا، بەڵام تاکو ئێستا نازانرێت سیرین لەبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەو ناوەی لە کوڕەکەی ناوە یاخود نا.