ستایشی شازاده‌ی سعوویه بكه و زیاتر له 5 هه‌زار دۆلار به‌ده‌ست بهێنه
میدیاكارانی سعوودیه ئه‌و كه‌سه خه‌ڵت ده‌كه‌ن كه باشترین كۆمێنت له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان له به‌ریتانیا ده‌نووسێت
K24- هه‌ولێر:
نه‌ك ته‌نیا شه‌قامه‌كانی شاری له‌نده‌ن، به‌ڵكو له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش سه‌ردانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه بۆ به‌ریتانیان بووه‌ته بابه‌تی گه‌رم، تۆڕی تویته‌ریش له مانشێته‌كانی بن سه‌لمان بێبه‌ش نه‌بووه، به‌تایبه‌ت كه له‌و تۆڕه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڕمێنكردن كراوه، بۆ هه‌ركه‌سێك كه باشترین كۆمێنت له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی بن سه‌لمان بنووسێت كه له‌به‌ریتانیا گرتوویه‌تی، خه‌ڵاتێكی دارایی ئاماده كراوه.
أجمل تعليق على الصورة له جائزة 500 ريال
— مكس (@mixuae505) March 7, 2018
أكثر تعليق ياخذ تفضيل او رتويت هو الفايز pic.twitter.com/ZSdrClSnkM
به‌ده‌یان راگه‌یه‌ندكاری نزیك له ده‌سه‌ڵاتی سعوودیه به‌شدارییان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ره‌واجدان به سه‌ردانه‌كه‌ی بن سه‌لمان بۆ به‌ریتانیا كردووه، كه ماوه‌ی 3 رۆژی خایاندبوو، به‌شێك له میدیاكاران رایانگه‌یاندووه، هه‌ركه‌سێك كه بیه‌وێت خه‌ڵاتێكی دارایی باش به‌ده‌ست بهێنێت، پێویسته به‌جوانترین دێره شعر یاخۆد سه‌رنجڕاكێشترین كۆمێنت به‌شداری بكات.
اجمل وصف لهذه الصوره سوف يحصل على جائزة مقدارها
— نواف بن عصاي (@Nawaf_bin_assai) March 7, 2018
عشره الاف ريال
وسوف اعلن عن الفائز صاحب اجمل وصف في
يوم السبت الموافق 6/21 الساعه التاسعه مساء
بالتوفيق للمشاركين pic.twitter.com/vPVkml6AkJ
وه‌ك راشگه‌یه‌نداروه، خه‌ڵاتی دیاریكراو له 500 ریال ده‌ستپێ ده‌كات و تا 20 هه‌زار ریالی سعوودی ده‌ڕوات، كه ده‌كاته زیاتر له 5300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه بن سه‌لمان له له‌نده‌ن گرتوویه‌تی كاتێك له ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی داده‌به‌زێت.
الفائز بالمركز الاول @NaifMoalla
— ريم عبدالله (@ReemAbdullah) March 8, 2018
الف مبروك وصح لسانك https://t.co/SlsSIdCTUC
سه‌ره‌تا نه‌واف بن عاسی، كه ئه‌ندامی یانه‌ی ئه‌هلی سعوودییه، رایگه‌یاندبوو، خه‌ڵاته‌كه له 10 هه‌زار ریال پێكهاتووه، به‌ڵام دوای كارلێكی گه‌وره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له تویته‌ر، بن عاسی خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ 20 هه‌زار ریال به‌رز كرده‌وه، به مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌سفی وێنه‌كه ده‌كات، به هه‌زاران كۆمێنت له‌سه‌ر ئه‌و وه‌سفه به‌دوای خۆیدا بهێنێت، و ژماره‌ی كۆمێنته‌كان گه‌یشتوونه‌ته زیاتر له 7 هه‌زار كۆمێنت، زۆربه‌شیان ستایشی شازاده‌یان كردووه.
دواتر بن عاسی به كۆمێنتێك گه‌ڕایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و 20 هه‌زار ریاله به‌سه‌ر 4 كه‌سدا دابه‌شكراوه، كه باشترین 4 كۆمێنتیان له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیبوو و، هه‌ریه‌كه‌یان 5 هه‌زار ریالی سعوودی‌یان به‌ده‌ست هێناوه.
نظرات الملكة غارقة بالإعجاب.. ومن لا يعجب بك؟#محمد_بن_سلمان_في_بريطانيا pic.twitter.com/IPpDdlDpWi
— سمر_المقرن# (@s_almogren) March 7, 2018
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌شێك له چالاكوانان له كۆمێنته‌كانیاندا نووسیویانه، ئه‌مه‌ش جۆرێكی دیكه‌ی ته‌پڵه لێدانه بۆ پێداهه‌ڵدان به شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و، ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی ئه‌و ره‌واجدانه به بن سه‌لمان كردووه.
لم اشاهد ولم اسمع في حياتي تطبيل اكثر واقوى من تطبيل بعض الناس هذه الأيام لـ #محمد_بن_سلمان_في_لندن ما السر في ذلك ياتراء!!
— محمد / الله يحفظه (@8w6xgVGN6xt8QkS) March 8, 2018
هل فعلا الامير محمد بن سلمان حقق للملكة ولشعبها مايريدونه مالم يحققه اَي ملك أو مسؤل سابق.!!
م‌و كذا التطبيل والله ياشباب pic.twitter.com/v47NYXgFjv
— Salman (@AFC_AW7) March 8, 2018
الأعلام السعودية تحضر لإستقبال ولي العهد أمام قصر باكنجهام.
— أخبار السعودية (@SaudiNews50) March 7, 2018
.#ولي_العهد_في_بريطانيا
#محمد_بن_سلمان_في_بريطانيا
. pic.twitter.com/TaAUvAu7I5
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له 7ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای كرد و، له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبۆوه، هاوكات پێشوازیكردنی بن سه‌لمان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شانشینی به‌ریتانیاوه، ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا و، چه‌ندین خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه شه‌قامه‌كانی له‌نده‌نی گرته‌وه، به‌وه‌ی كه سعوودیا ته‌واوی ماف و ئازادییه‌كان له‌به‌رچاو ناگرێت و، یه‌كسانی له‌نێوان ئافره‌ت و پیاوی ئه‌و وڵاته‌دا نییه.
H.B
السلام عليكم. شلونكم؟انظروا شوارع لندن كما بدت يوم أمس قبل زيارة الأمير محمد بن سلمان إلى بريطانيا.لاشك أن هذه دعاية مخطط لها بمهارة ضد السعوديه ومجلس التعاون الخليجي، بينما أموال دعايتنا تصرف على التراشق الإعلامي بيننا الذي يزيد من صعوبة حل الأزمة الخليجية! pic.twitter.com/AeZHgyWFZe
— Sami Al-Faraj (@DrSamiAlFaraj) March 8, 2018