11 هه‌زار كه‌س له مووسڵ بێسه‌روشوێنن
خێزانه‌كانیان به‌رپرسیارییه‌تی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی عه‌بادی
K24 - هه‌ولێر:
عه‌قیدێكی پۆلیسی مووسڵ به‌ناوی "حه‌جار" ئاشكرایكردووه، له ساڵی 2014 و له‌وكاته‌وه‌ی داعش ناوچه‌كانی عێراقی كۆنترۆڵ كرد، زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س له پارێزگای نه‌ینه‌وا تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
حه‌جار ده‌ڵێت: "تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌یانتوانیووه چاره‌نووسی ئه‌و بێسه‌روشوێنانه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی تونێل و حه‌شارگه‌كان و باره‌گاكانی داعشیان له پاش پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی پاریزگای نه‌ینه‌وا پشكنیووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، خێزانی بێسه‌ر و شوێنه‌كان به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه نه‌یانتوانیووه چاره‌نووسیان دیاری بكه‌ن.
شاری مووسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه و رۆژی 10/6/2014 چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵیان كرد، پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای عێراق به‌رگرییان نه‌كردو پارێزگاكه‌یان دابه‌ده‌سته‌وه، ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشدا بوو كه خۆیان پێانده‌گووت "خه‌لافه‌ت" تا ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی هاتین نه‌ینه‌وا له 17/10/2016 بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه و له 10/7/2017 توانرا شاره‌كه كۆنترۆڵ بكرێته‌وه‌و رۆژی 9/12/2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دوا مۆڵگه‌ی داعشی له عێراق راگه‌یاند و وتارێكی به‌ناوی "سه‌ركه‌وتن" پێشكه‌ش كرد.