ده‌سته‌ی كه‌شناسی هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
ده‌سته‌ی كه‌شناسی بۆ كوردستان 24: نه‌بوونی سیسته‌می رادارا له هه‌رێمی كوردستان وایكردووه نه‌توانین پێشبینی ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه بكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، تابكرێت له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه و، خۆیان له كه‌ش و هه‌وای ده‌ره‌وه بپارێزن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، ئه‌ژی چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌می رادار له هه‌رێمی كوردستان، ناتوانین پێشبینی كۆتاییهاتنی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه بكه‌ین، گوتیشی، شه‌پۆله‌كه به‌هۆی ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌یه، كه له ده‌ریای سوور و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه رووی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كردووه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین تابكرێت له‌ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی سییه‌كان و ره‌بوو و هه‌ناسه‌ته‌نگییان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، به‌مساڵانه‌ی دوایی زۆرجار خۆڵبارین ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه، بۆ ئاگاداربوونیش له‌م حاڵه‌ته، زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت توركیا، ئێران، ئیمارات، قه‌ته‌ر و چه‌ندین وڵاتی دیكه سیسته‌می راداریان داناوه، كه له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه زانیاری پێشوه‌خته ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، نه‌بوونی ئه‌و سیسته‌مه له هه‌رێمی كوردستان وایكردووه، نه‌توانین پێشبینی ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه بكه‌ین، بۆیه له‌ڕێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، سیسته‌می رادار بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌یان بتوانێت پێشوه‌خته هاووڵاتیان له‌و جۆره حاڵه‌تانه ئاگادار بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به پێشبینی كه‌ش و هه‌واش بۆ ئه‌گه‌ری بارانبارین، ئه‌ژی چه‌تۆ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ری بارانبارین زۆر كه‌مه و پێشتر پێشبینی ده‌كرا نمه بارانی پچڕپچڕ ناوچه شاخاوییه‌كان بگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له پارێزگای دهۆك.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین له‌گه‌ڵ بایێكی به‌هێز كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 30 تا 35 كم له كاتژمێرێكدا، عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه.
H.B