سه‌یدسادق و پێشمه‌رگه له راماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامن
له قۆناخی دووه‌م تۆڵه له به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، یانه‌كانی كۆیه و سه‌یدسادق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێرا.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 5 ـ 2 كفری
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له نێو یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی میوانه‌كه‌ی كرد و تۆڵه‌ی شكشتهكهی قۆناخی یه‌كه‌می له كفری كرده‌وه، به‌و پێیه‌ی پێشمه‌رگه له قۆناخی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به كفری دۆڕا بوو، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا پێشمه‌رگه تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه و فێستیڤاڵی گۆڵكردنیان تۆمار كرد، له خوله‌كی 8 دانیار محه‌مه‌د شریتی گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بڕی، دواتر له خوله‌كی 27 پێشڕه‌و شه‌ریف گۆڵی دووه‌می پێشمه‌رگه‌ی زیاد كرد، پاشان پێشمه‌رگه سێیه‌مین گۆڵی له رێگه‌ی ره‌وه‌ند به‌هائه‌دین تۆمار كرد، له گێمی دووه‌م پێشمه‌رگه 2 جاری دیكه تۆڕی كفری هه‌ژاند، 2 گۆڵه‌كه‌ی كفری له لایه‌ن عه‌لی عوسمان و دانیار محه‌مه‌د تۆمار كران.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 16 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پته‌وتر كرد، یانه‌ی كفری به 12 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان 1 ـ 3 سه‌یدسادق
یانه‌ی سه‌یدسادق له قۆناخی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به یانه‌ی ده‌ره‌به‌ندیخان دۆڕا، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا سه‌یدسادق به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تر تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرده‌وه و به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، گۆڵه‌كانی سه‌یدسادق له لایه‌ن (میلاد، ته‌همووس و هێمن عه‌لی) تۆمار كران، تاكه گۆڵه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له خوله‌كه‌كانی كۆتایی تۆمار كرا.
یانه‌ی سه‌یدسادق به 10 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵكشا، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش به 12 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه.
گاره 1 ـ 2 كۆیه
یانه‌ی كۆیه به هه‌مان شێوازی قۆناخی یه‌كه‌م دووباره سه‌ركه‌وتنی له دژی یانه‌ی گاره به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی 18 له رێگه‌ی ساڵح جومعه به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر گۆران قادر له خوله‌كی 70ـی گێمی دووه‌م گۆڵی دووه‌می بۆ كۆیه زیاد كرد، دواتر بێوار حه‌سه‌ن له خوله‌كی 85 تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی گاره‌ی تۆمار كرد.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 1 ـ 0 شه‌هیدان
ئه‌م دوویانه‌یه له قۆناخی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید رێگه‌ی نه‌دا به هه‌مان ئه‌نجامی قۆناخی یه‌كه‌م یارییه‌كه ته‌واو بێت و به تاكه گۆڵێكی شوانه قادر له خوله‌كی 26 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید خاڵه‌كانی گه‌یانده 11 خاڵ له پۆلێنی چواره‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شه‌هیدان به 4 خاڵ له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌بینرێت.
دهۆك 0 ـ 0 هه‌ڵۆ
ئه‌م دوویانه‌یه به هه‌مان ئه‌نجامی قۆناخی یه‌كه‌م یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد، له قۆناخی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، له‌م یارییه‌شدا هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ڵۆ به 8 خاڵ له شوێنی خۆی له پله‌ی چواره‌م مایه‌وه، یانه‌ی دهۆكیش به 13 خاڵ له خانه‌ی یه‌كه‌م جێگیر بووه.
ئاكرێ 1 ـ 0 سۆران
یانه‌ی ئاكرێ تۆڵه‌ی شكتهكهی قۆناخی یه‌كه‌می له یانه‌ی سۆرانی میوانی كرده‌وه، به‌و پێیه‌ی له یاری چوون به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك ئاكرێ یارییه‌كه‌ی دۆراند بوو، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا به گۆڵێك ره‌یان عه‌بدولقادر له خوله‌كی 22 شكستیان به یانه‌ی سۆران هێنا.
