سه‌رجه‌م چاوه‌كان له خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت
هه‌ولێر ده‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌ی خولی نایابی كوردستان
ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رجه‌م چاوه‌كان ده‌كه‌وێته سنووری هه‌ولێری پایته‌خت، په‌وپێیه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان له چه‌ند كاتێكی جیاواز رۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چن.
برایه‌تی ـ نه‌ورۆز (كاتژمێر 2:00)
یانه‌ی نه‌ورۆز له سلێمانییه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی برایه‌تی گه‌شتی هه‌ولێری كردووه، ئه‌م دوویانه‌یه مێژووییه‌كی گه‌وره‌یان له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یه‌كتر نییه و بارودۆخی هه‌ردوو یانه‌ش ئه‌م وه‌رزه ته‌واو له‌یه‌كتر جیاوازه.
یانه‌ی نه‌ورۆز تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه كه دوای 7 یاری هێشتا نه‌یتوانیوه تامی سه‌ركه‌وتن بكات، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گه‌وره ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌كات.
یانه‌ی برایه‌تی به زنجیره‌یه‌ك كێشه له پێكهاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه، به‌و پێیه‌ی برایه‌تی دیاری یاخی به‌رگریكاری به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانیه‌وه له‌ده‌ستداوه، جیا له‌وه‌ش (ئه‌ركان ئه‌میر، ده‌ریا عومه‌ر و به‌مۆ غه‌ریب) به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتنه‌وه‌یان دووپات كراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش هێڵی به‌رگری برایه‌تی بۆ یارییه‌كه‌ی نه‌ورۆز هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره.
فاتیح حه‌مه‌خان راهێنه‌ری برایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هێڵی به‌رگری بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه نیاز محه‌مه‌د یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی تاقی ده‌كاته‌وه كه ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له خولی كوردستان و عێراقدا هه‌یه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ زێره‌ڤانی (كاتژمێر 3:00)
له یارییه‌كی دیكه‌دا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی زێره‌ڤانی ده‌كات، وه‌رزی رابردوو هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه به‌یه‌كگه‌یشتن كه تێیدا پێشمه‌رگه‌ی شكستی به زێره‌ڤانی هێنا.
ئه‌م دوویانه له مێژووی خولی نایاب ئه‌زموونێكی زۆریان له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یه‌كتر هه‌یه، له دوایین 7 به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوانیان، زێره‌ڤانی 3 یاری بردۆته‌وه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش 2 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 2 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاری زۆر له پێكهاته‌كه‌ی، به‌ڵام رووبه‌ڕووی دۆخێكی خراپ بۆته‌وه له كۆی 7 یاری 3 یاری دۆڕاندووه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی لای هانده‌ران و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی هه‌ندێن ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو له پله‌كانی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه دووركه‌وتۆته‌وه و بۆ ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر ناسناوه‌كه هیوایان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵچنیوه.
هه‌ندرێن ـ شێروانه (كاتژمێر 3:00)
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی شێروانه له گه‌رمیانه‌وه رێگایه‌كی دووری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن بڕیوه.
یانه‌ی هه‌ندرێن كه پێشتر ناسناوی خولی نایابی كوردستانی بردۆته‌وه ئه‌م وه‌رزه لوتكه‌ی گرتووه و له راماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامه و هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك و یانه‌یه‌ك ده‌بێته قوربانی.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شێروانه به‌سه‌ره‌تایه‌كی خراپ پێشوازییان له خوله‌كه كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی (ئه‌حمه‌د ده‌حام)ـی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه، 3 یارییه شێروانه ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه و سنوورێكی بۆ ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی كێشاوه.
شێروانه وه‌رزی رابردوو له نێو یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی هه‌ندرێن، هێنا، به‌ڵام له یاری گه‌ڕانه‌وه هه‌ندرێن به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر تۆڵه‌ی خۆی له یانه كه‌لارییه‌كه كرده‌وه.
هه‌ندرێن و شێروانه له دوایین 11 یاری نێوانیان، هه‌ریه‌كه‌یان 4 یاری بردۆته‌وه و 3 یاریش به‌یه‌كسانبوون ته‌واو بووه.
هه‌ولێر ـ ئارارات (16:00)
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی ئاراراتی دراوسێی ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه به‌هۆی سیسته‌می خوله‌كه ماوه‌ی 2 وه‌رز بوو به‌رامبه‌ر یه‌كتر یارییان نه‌كرد بوو.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپی هاتۆته ڕێ، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو به بردنه‌وه‌یان له زێره‌ڤانی تا ڕاده‌یه‌ك برینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان سارێژ كرد.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارارات ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی باش ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه تووشی شكست هاتن.
له دوایین 9 یاری نێوانیان، هه‌ولێر 3 یاری بردۆته‌وه، ئاراراتیش 3 سه‌ركه‌وتنی هه‌یه و 3 یاریش به یه‌كسانبوون ته‌واو بووه.