نووسینگه‌ی عه‌بادی: به‌غدا مووچه‌ی ته‌واو نانێرێت
سه‌عد حه‌دیسی: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی دابین بكات
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان "به سیستمی پاشكه‌وت" رایگه‌یاند: "حكومه‌تی ئیتیحادی نزیكه‌ی 318 ملیار دیناری عێراقی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه".
سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژ به‌ناوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه: "حكومه‌تی ئیتحادی ته‌نها بڕێك پاره‌ی ته‌رخاكردووه كه نزیكه‌ی 318 ملیار دیناری عێراقییه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پێویسته له داهاتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابینبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ته‌واوی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی پێبدرێت".
حه‌دیسی ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان رۆژانه نزیكه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌و له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته بڕی پاره‌كه له‌و داهاته ته‌واو بكات و ده‌سته‌به‌ری گه‌یشتنی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكات تا وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق لێبكرێت".
پاش نزیكه‌ی 3 مانگ له وردبینی و هاتوچۆی لیژنه په‌یوه‌نداره‌كان و به‌ڵێنه‌كانی عه‌بادی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌یه‌كی بێ پاشه‌كه‌وتی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێم، حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا نزیكه‌ی 318 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به پێشمه‌رگه‌یشه‌وه خه‌رج بكات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یێنراوێكی شه‌ش خاڵیدا له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه به سیستمی پاشه‌كه‌وت ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌غدا ناچاری كردووین ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكه‌ین.
له راگه‌یێنراوه‌كه‌ی حومه‌تی هه‌رێمدا هاتوو، حكوومەتی فیدراڵی بەپێی نووسراوی سەرەوە بە ئاشكرا ئاماژەی به‌وه داوە كە خەرجكردنی بڕی (317) ملیار و (540) ملیۆن و (465) هەزار دینار بۆ شایستەی دارایی گشت مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، بە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگه‌یشەوە، نەك تەنها مووچەی تەواوی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و حكوومەتی هەرێمی پابەند كردووە بەم شێوەیەی خوارەوە ئەم بڕە پارەیە خەرج بكات:
أ) بڕی (281) ملیار و (724) ملیۆن و (634) هەزار دینار بۆ گشت فەرمانبەر و كارمەندانی هەرێمی كوردستان جگە لە هێزەكانی پێشمەرگە.
ب) بڕی (35) ملیار و (815) ملیۆن و (831) هەزار دینار بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە.
بەپێی تەرخانكراوی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ چاودێریی كۆمەڵایەتی (الرعایة الإجتماعیة) لە هەرێمی كوردستان كە مووچەی خانەنشینانیش لەخۆدەگرێت، بڕی (1) تریلیۆن و (535) ملیار و (795) ملیۆن دینار تەرخان كراوە كە مانگانە دەكاتە نزیكەی (128) ملیار دینار، بەڵام لە نووسراوی سەرەوەی بانكی ناوەندیی عێراقیدا ئاماژەی پێ نەدراوە و فەرمانی خەرجكردنی نەدراوە.
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران جەخت دەكاتەوە كە تەرخانكراوەكانی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینان و سوودمەندانی كۆمەڵایەتی لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 كەمترە لە شایستەی داراییی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەنانەت بە پاشەكەوتیشەوە، بۆیە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان لە توانایدا نییە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەو تەرخانكراوانەی ناو بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 خەرج بكات، بۆیە پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.
بە ناچارییەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەو بڕە پارەیەی لە نووسراوی سەرەوەی بانكی ناوەندیی عێراقدا هاتووە، لەگەڵ داهاتی نەوت لە هەرێمی كوردستان، مووچەی پاشەكەوتكراوی مانگی (11)ی ساڵی 2017ی مووچەخۆرانی هەرێمی پێ دەدات و دواتر لەبەر ڕۆشناییی ئەم پێشهاتانەدا چاوخشاندنەوەی پێویست بە سیستمی مووچە و دابەشكردنی بەسەر مووچەخۆراندا دەكرێت بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە لەبەر دەست وەزارەتی دارایی و ئابووری دەبێت".