كاریگه‌رترین ئه‌و هۆكاره‌ی مێسی له لێدانی راسته‌وخۆ كرده تۆقێنه‌ر
"وريا بن له مۆندیال فاوڵ له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا بۆ مێسی له لێدانی پێناڵتی ئاسانتره"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن راپۆرتێكی له باره‌ی نهێنی و هۆكاری به‌هێزی مێسی له لێدانه راسته‌وخۆیه‌كان بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا ئاگاداربن و وریا بن له ئاماده‌بوونی لیۆنێل مێسی خۆتان له ره‌خساندنی لێدانی راسته‌وخۆ له نزیك ناوچه‌ی سزا بپارێزن.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له دوایین 3 یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس، جیرۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی كردووه و تاكه یاریزانه له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا 6 گۆڵی به لێدانی راسته‌وخۆ تۆمار كردووه.
راپۆرته‌كه كه له پێگه‌ی گۆڵ بڵاو بۆته‌وه، هۆكاری به‌هێزی مێسی بۆ سه‌رده‌می منداڵی گه‌ڕاندۆته‌وه و نووسیویه‌تی: كاتێك مێسی له 2005 له ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا تاقی كرایه‌وه یه‌كه‌مین به‌هره‌ی خۆی به لێدانی راسته‌وخۆ تاقی كرده‌وه، به‌ڵام هێشتا مافی جێبه‌جێكردنی لێدانی راسته‌وخۆی نه‌بوو.
رۆجێر جێربیت، یه‌كێك بووه له هاوڕێیه‌كانی مێسی له ئه‌كادمیای لاماسیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئا‌لبێرت بانگێزی سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای لاماسیا ئه‌ركی لێدانی راسته‌وخۆی به (ڤیكتۆر ڤاسكێز) به‌خشیبوو كه یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ی به قاچی چه‌پ به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو.
رۆجێر جێربێت ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌م یاریزانه‌وه مێسی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو لێدانی راسته‌وخۆ جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌رچی مێسی له هه‌مووان به‌هره‌ی زیاتر بوو، به‌ڵام له لێدانی راسته‌وخۆ دیقه‌ت و بیری به ئه‌ندازه‌ی ئێستا تیژ نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی راهێنه‌ری ئه‌وكاتی ئه‌كادیمیای لامابسیا به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئێمه‌ی ده‌كرد كه پێویسته به بیر و هۆشێكی ژیرانه لێدانی راسته‌وخۆ جێبه‌جێ بكه‌ین، له‌م نێوه‌نده‌یشدا مێسی به‌رده‌وام بوو له مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر لێدانی راسته‌وخۆ...
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌كادیمیای لاماسیا، ده‌رگایه‌كی گه‌وره بۆ جێبه‌جێكردنی لێدانی راسته‌وخۆ به‌ڕووی مێسی دا كرایه‌وه و رۆژ له دوای رۆژ مێسی زیاتر ئه‌زموون و به‌هێره‌ی له یاریكردن و لێدانه راسته‌وخۆیه‌كان وه‌رده‌گرت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، خاڵی كاریگه‌ر و وه‌رچه‌رخانی مێسی له لێدانی راسته‌وخۆ بۆ سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تیكردنی دیێگۆ ماڕادۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماڕادۆنا كاتێك له 2008 ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای وه‌رگرت، دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ له كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان مێسی 3 لێدانی راسته‌وخۆی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش مێسی نیگه‌ران و توڕه كرد و راسته‌وخۆ مه‌شقه‌كانی جێهێشت.
دوای ئه‌م رووداوه ماڕادۆنا له رێگه‌ی یاریده‌ده‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یامێكی له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ میدیاكان بڵاو كرده‌وه و گوتی: نابێت مێسی نیگه‌ران بێت، پێویسته دیسان خۆی بۆ لێدانی راسته‌وخۆ تاقی بكاته‌وه.
دواتر ماڕادۆنا له نزیكه‌وه له كاتی مه‌شق و راهێنان ئامۆژگاری مێسی ده‌كات و له باره‌ی لێدانی راسته‌وخۆ رێنمایی ده‌كات و ده‌ڵێت: تۆپه‌كه بۆ لێدانی راسته‌وخۆ دابنێ و گوێبگره و پێیه‌كانت له تۆپ دوورمه‌خه‌وه و بیرت تیژ بكه و به قاچی چه‌پت ئاراسته‌یه‌ك هه‌ڵبژێره.
له‌و رۆژه‌وه كه له‌گه‌ڵ ماڕادۆنا تووشی ئه‌و رووداوه بوو، مێسی به‌رده‌وامی به لێدانی راسته‌وخۆ دا و بووه پادشای تۆپه جێگیره‌كان.