به‌ڤیدیۆ.. به‌رپرسانی كونسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به زمانی كوردی جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن
كونسۆڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر: ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا هاوبه‌شن كه هه‌ردوولا گیانی فره‌كلتووری تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه و، تێیدا كارمه‌ند و به‌رپرسانی كونسۆڵخانه به‌زمانی كوردی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له گه‌لی كورد ده‌كه‌ن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، كین گروس، كونسۆڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به زمانی كوردی به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌م كاته‌تان باش"، دوای چه‌ند ده‌ربڕینێك و گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی به زمانی ئینگلیزی، دووباره ده‌ڵێت "نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت".
گروس له په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: "زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی هیوای نه‌ورۆزێكی پڕ خۆشی و كامه‌رانی و ته‌ندرووستی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازم، نه‌ورۆز نه‌ریتێكی دێرینه و ئاماژه و ده‌ستپێكی سه‌ره‌تای به‌هار و سه‌ری ساڵی نوێیه، گه‌لانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا هاوبه‌شن، كه هه‌ردوولا گیانی فره‌كلتووری تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌مه‌ڕه‌نگی له ره‌سه‌نایه‌تی خه‌ڵكه‌كان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له كلتووری هه‌ردوو گه‌له‌كه، به‌تامه‌زرۆییه‌وه ده‌ڕوانینه ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی ئه‌م به‌هاره نوێیه به‌یه‌كه‌وه و، هیوادارین ئه‌م نه‌ورۆزه ببێته مایه‌ی ئاشتی و كامه‌رانی بۆ هه‌موو لایه‌ك"، له‌كۆتاییشدا دووباره به زمانی كوردی گوتی: "نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت".
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا جگه له پیرۆزباییه‌كانی كونسۆڵ بۆ خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی كونسۆڵخانه‌كه‌ش به زمانی كوردی، پیرۆزبایی خۆیان به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كرد.
H.B