دۆستێكى كورد ده‌بێته راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا
تره‌مپ هێربرت ماكماسترى له پۆستى راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى لابردووه و جۆن بۆڵتنى له جێگه‌ى داناوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، له رێگه‌ى تويته‌ره‌وه رايگه‌ياند، "هێربرت ماكماسترى له پۆستى راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى لابردووه و جۆن بۆڵتنى له جێگه‌ى داناوه و مانگى داهاتوو ده‌ست به‌كار ده‌بێت".
تره‌مپ، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: "دڵخۆشم لێره‌وه رايبگه‌يه‌نم كه له 9ى نيساندا، جۆن بۆڵتن ده‌بێته راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ماكماسته‌ر كارى زۆر جوانى كرد و به‌رده‌وام وه‌ك هاوڕێم ده‌مێنێته‌وه".
له به‌رامبه‌ريشدا، ماكماسته‌ر له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياندووه، "سوپاسگوزارى دۆناڵد تره‌مپم بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى پێى به‌خشيم تا خزمه‌تى وڵاته‌كه‌م بكه‌م وه‌ك راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى".
بۆڵتن، ديارترين به‌رپرسى ئه‌مريكايه كه زۆرترين شاره‌زايى له كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هه‌يه و له نزيكه‌وه ده‌زانێت چۆن كار له‌سه‌ر ئێران بكات و نزيكايه‌تى زۆرى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكاره ئێرانييه‌كان هه‌يه. به دۆستێكى دێرين و هه‌ميشه‌يى ئيسرائيل هه‌ژمار ده‌كرێت و يه‌كێكه له نه‌ياره سه‌رسه‌خته‌كانى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران، كه وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له ته‌مموزى 2015 له‌گه‌ڵ ئێران واژوويان كرد.
بۆڵتن به يه‌كێك له دۆستانى كورديش هه‌ژمارده‌كرێت و له رابردوودا له چه‌ندين بۆنه‌دا پشتيوانى خۆى بۆ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان راگه‌ياندبوو.