رياز: له 1979ه‌وه به ده‌ست ئێرانه‌وه ده‌ناڵێنين
هاوكارى ئه‌منى و سه‌ربازى ئه‌مريكا و سعووديه، مێژوويه‌كى دێرينى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه، عادل جوبێر، رايگه‌ياند، "ئێمه له 1979ه‌وه به ده‌ست ئێرانه‌وه ده‌ناڵێنين و ئه‌و وڵاته سه‌رچاوه‌ى تيرۆره".
جوبێر، دوێنێ پێنجشه‌ممه 22ى ئازار/ مارسى 2018، له په‌يمانگه‌ى بروكينگز له واشنتن وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد و تێيدا ره‌خنه‌ى له ئێران گرت.
روونيشيكرده‌وه، "هاوكارى ئه‌منى و سه‌ربازى ئه‌مريكا و سعووديه، مێژوويه‌كى دێرينى هه‌يه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه‌مان رووبه‌ڕووى ئاڵنگارى زۆر بووه‌ته‌وه. به تايبه‌تى له عێراق و سووريا و پێويسته پشتيوانى "شه‌رعيه‌ت"يش له يه‌مه‌ن بكرێت".
سه‌باره‌ت به كۆمارى ئيسلامى ئێران، عادل جوبێر، گوتى: "ئێران بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى تيرۆر له ناوچه‌كه‌دا. ده‌ست له كاروبارى وڵاتانى هه‌رێمايه‌تى وه‌رده‌دات. پێشێلى ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و بنه‌ماكانى مامه‌ڵه‌ى دراوسێيانه ده‌كات".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه رياز له "1979ه‌وه له سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى ئێران و دامه‌زراندنى كۆمارى ئيسلامى ئێران، كه خۆى به به‌رپرسى هه‌موو شيعه‌يه‌كى جيهان ده‌زانێت، ئێمه ده‌ستى دۆستايه‌تيمان بۆ درێژكردن، به‌ڵام ئه‌وان به كاولكارى وه‌ڵاميان داينه‌وه. تاران به‌رپرسه له لێكه‌وته‌ى كرده‌وه‌كانى".
سه‌رچاوه: سايتى سه‌بق
ئ.ر