سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و ئێستا له‌سه‌ر داهاتوو رێكناكه‌ون
حزبی ده‌عوه ناتوانێت له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌ك كاندید ساغبێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
له‌ناو حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌دا، كه هه‌ر یه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی و نووری مالیكی سه‌ر به‌و حزبه‌ن، جووڵه‌یه‌كی چڕ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ستیپێكردووه، سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبه‌كه ده‌یانه‌وێت رۆڵی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی لایه‌نه ركابه‌ره‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌ون له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بگێڕن.
رۆژنامه‌ی “العربي الجديد” له‌و باره‌یه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یداوه كه گفتوگۆی چڕ له‌نیوان سه‌ركرده‌كانی ریزی یه‌كه‌می حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له ئارادایه و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتن تا یه‌ك كه‌س بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندید بكه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌م ساته نه‌یانتوانیوه بگه‌نه هیچ ئه‌نجامێك و له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ساغنه‌بوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هێشتا ناكۆكی نێوان دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ناو حزبی ده‌عوه كه عه‌بادی و مالیكین به‌رده‌وامه و هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌خوازێت بكرێته كاندیدی حزبه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو. له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن هه‌بووه، شكستیهێناوه‌و كه‌سیان ئاماده نیین سازش بۆ ئه‌وی دیكه‌یان بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی شورای حزبی ده‌عوه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵ ده‌دات ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه هه‌موو لایه‌نه‌كان قایل بكات بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق هه‌ر له ده‌ست حزبی ده‌عوه بمێنێته‌وه‌و بۆ هیچ لایه‌نێكی دیكه نه‌بێت، له‌و رووه‌وه سه‌ركرده دیاره‌كانی ده‌عوه وه‌ك، تارق نه‌جم و عه‌بدولحه‌لیم زوهه‌یری، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌مووان بگه‌یه‌ننه رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كه‌س بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندید بكه‌ن.
به‌گویره‌ی راپۆرته‌كه، جیاوازی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی مالیكی و عه‌بادی كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه، چونكه نووری مالیكی سووره له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی پاش هه‌ڵبژاردن. به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه‌یه لای به‌شه‌كه‌ی دیكه به‌تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی "هاوپه‌یمانێتی نه‌سر" وه‌ك په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كانی دیكه ته‌ماشا ده‌كرێت و به‌رده‌وام ته‌ئكید له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌وافووقی راسته‌قینه ده‌كاته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
بریاره رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و ركابه‌ری به‌هێز له‌نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌كانی عه‌بادی و مالیكی رووبدات.