ئه‌مريكا و 14 وڵاتى ئه‌وروپا ده‌يان ديپلۆماتكارى رووسيا له وڵاته‌كانيان ده‌رده‌كه‌ن
كونسوڵخانه‌ى رووسيا له سياتڵ كه‌وتووه‌ته نزيكى بنكه‌ى ژێرده‌رياييه‌كانى ئه‌مريكا و نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى كۆمپانياى بۆينگ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، بڕيارى ده‌ركردنى 60 ديپلۆماتكارى رووسياى له وڵاته‌كه‌ى دا.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ، كونسوڵخانه‌ى رووسيا له سياتڵ داخرا.
هاوكات له ژماره‌يه‌ك وڵاتى ئه‌وروپا، ديپلۆماتكاره رووسييه‌كان ده‌ركران.
بڕيارى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مريكا، دواى ئه‌وه دێت، كه سيخوڕێكى دوولايه‌نه‌ى رووسيا و به‌ريتانيا به ناوى سێرگى سكريباڵ به گازى كوشنده هێرشى كرايه سه‌ر.
باڵيۆزى رووسيا له ئه‌مريكا، ناڕه‌زايه‌تى توندى سه‌باره‌ت به بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ گه‌ياندووه به لايه‌نى ئه‌مريكى.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، 12 بريكارى هه‌واڵگرى رووسيا، كه له باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له نيويۆرك كاريانكردووه، بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ ده‌يانگرێته‌وه و ده‌رده‌كرێن.
به‌رپرسانى ئه‌مريكا، نيگه‌رانى ئيداره‌ى تره‌مپيان له جموجۆڵى سيخوڕه‌كانى رووسيا له وڵاته‌كه‌ياندا ئاشكرا كردووه.
ئه‌مريكا و 14 وڵاتى ئه‌وروپا، به ژماره‌ى جياجيا، ديپلۆماتكارانى رووسيايان له وڵاته‌كانيان ده‌ركرد.
به‌رپرسانى رووسيا ئاشكرايانكردووه، وڵاته‌كه‌يان له رۆژانى داهاتوودا، وه‌ڵامى هاوشێوه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌داته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رووسى نۆڤۆستى، له زارى گوته‌بێژێكى ئيداره‌ى ئه‌مريكاوه بڵاويكرده‌وه، واشنتن شانبه‌شانى به‌ريتانيا ده‌وه‌ستێت و داواده‌كات، مۆسكۆ، نموونه‌ى ئه‌و مادده ژه‌هراوييه بداته به‌ريتانيا بۆ ئه‌وه‌ى پزيشكه‌كان بتوانن چاره‌سه‌رى حاڵه‌ته‌كه‌ى سكريباڵ و كچه‌كه‌ى بكه‌ن.
سكريباڵ و كچه‌كه‌ى له 4ى ئه‌م مانگه‌دا له شارى سولزبۆرى به‌ريتانى به گازێكى كوشنده هێرشيان كرايه سه‌ر و به‌و هۆيه‌وه هه‌ردووكيان له دۆخى نائاگاييدا له نه‌خۆشخانه خراونه‌ته ژێر چاودێرييه‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، مۆڵه‌تى داوه‌ته رووسيا بۆ ئه‌وه‌ى تا 2ى نيسان/ ئه‌پريل، كونسوڵخانه‌كه‌ى له سياتڵ چۆڵ بكات، به‌و پێيه‌ى كونسوڵخانه‌كه كه‌وتووه‌ته نزيكى بنكه‌ى ژێرده‌رياييه‌كانى ئه‌مريكا و نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى كۆمپانياى بۆينگ.
ئ.ڕ