ئه‌ردوغان بۆ كرده‌ی سه‌ربازییه‌كانی توركیا له چه‌ند وڵاتێك داوای هاوكاری له ئه‌وروپا ده‌كات
ئه‌ردوغان: له‌سه‌ر كرده سه‌ربازییه‌كانمان له عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بین
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، هاوكاری كرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له 5 وڵات بكه‌ن، كه عێراقیش یه‌كێكه له‌و پێنج وڵاتانه.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و، دوای لوتكه‌ی ئه‌وروپی له بولگاریا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: "له‌سه‌ر پرۆسه سه‌ربازییه‌كانمان له دژی تیرۆرستان له سووریا و عێراق به‌رده‌وام ده‌بین، تا هه‌ره‌شه‌كان لهئارادابن، ئێمه‌ش به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ده‌ده‌ین"، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای هاوكاری له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌ردوغان داواشی لێ‌كردن، له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان، و فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كار بكه‌ن.
پێشتریش به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی بۆ بولگاریا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ردوغان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگه‌ری توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای عێراقی كۆ ده‌بێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی عێراق له ناوچه‌ی شنگال، كه توركیا هه‌میشه جه‌خت ده‌كاته‌وه، پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه داناوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر عێراق له‌شنگال رووبه‌ڕووی په‌كه‌كه نه‌بێته‌وه خۆمان ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
H.B