ئه‌نقه‌ره به تۆمه‌تى تيرۆر و سيخوڕى قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مريكى دادگايى ده‌كات
توركيا ده‌ڵێت قه‌شه ئه‌مريكييه‌كه ئه‌ندامى رێكخراوه ئيسلامييه‌كه‌ى فه‌تحوڵڵا گوله‌نه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، به تۆمه‌تى سيخوڕى و تيرۆر، ده‌ستيانكردووه به دادگاييكردنى قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مريكى.
قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن، به‌ڕێوبه‌رى كڵێسه‌يه‌كى شارى ئيزميره و له ئۆكتۆبه‌رى 2016ه‌وه له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ده‌ستگيركراوه.
ئه‌نقه‌ره، ئه‌و قه‌شه‌يه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه له برى گرووپه‌كه‌ى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، كارى كردووه و هاوكارى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه)ى كردووه، كه هه‌ردوو لايه‌نه‌كه له لايه‌ن توركياوه به گرووپى تيرۆريستى هه‌ژمار ده‌كرێن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ، بڵاويكرده‌وه، ئه‌و قه‌شه ئه‌مريكييه دوو سزا چاوه‌ڕێى ده‌كه‌ن، يه‌كه‌ميان زيندانه بۆ ماوه‌ى 15 ساڵ و ئه‌وى ديكه‌يان زيندانيكردنه بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ.
ئه‌و قه‌شه ئه‌مريكييه له لايه‌ن توركياوه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه ئه‌ندام بووه له كۆمه‌ڵه ئيسلامييه‌كه‌ى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌شى له‌سه‌ر ساغ بێته‌وه، ئه‌وا به زيندانى هه‌تاهه‌تايى حوكمده‌درێت.
دۆسييه‌ى ئه‌و قه‌شه ئه‌مريكييه بووه‌ته يه‌كێك له خاڵه جێ ناكۆكه‌كانى نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره، كه هه‌ردووكيان ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ)ن.
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له سێپتێمبه‌رى 2017دا، پێشنيازى كردبوو بۆ ئه‌مريكا، كه گوله‌نى راده‌ست بكاته‌وه و له به‌رامبه‌ردا توركياش ئه‌و قه‌شه‌يه راده‌ستى ئه‌مريكا بكاته‌وه، به‌ڵام واشنتن ئه‌و پێشنيازه‌ى ره‌تكردبوويه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ڕ