له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ر شنگال یڵدرم په‌یوه‌ندی به عه‌بادییه‌وه ده‌كات
یڵدرم: بڕیاری عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: "توركیا به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ین".
بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه‌و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره به‌بێ ره‌زامه‌ندی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شنگال ئه‌نجام نادات".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان یڵدرم و عه‌بادی، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا یڵدرم پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عێراقی به‌سه‌ر داعشدا له عه‌بادی كردووه و بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و "ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی" به ئیجابی ناوبردووه‌و گوتوویه‌تی: ئه‌نقه‌ره بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق تایبه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات".
یڵدرم ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراقدا، له‌نێوان هه‌ر دوو حكومه‌ت رێككه‌وتن هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه گوتراوه به وردی نه‌گوازراوه‌ته‌وه، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت بڵێن، به‌بێ ره‌زامه‌ندی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هیچ ئۆپراسیۆنێك ئه‌نجام ناده‌ین و سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ناكه‌ین".
له‌باره‌مبه‌ردا عه‌بادی گوتوویه‌تی: "كاتێك سه‌ردانی مووسڵم كردووه داوام له هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كردووه كۆنترۆڵی ته‌واوی سنووره‌كان بكه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن "چه‌كداره بیانییه‌كان" سنوور ببه‌زێنن و له خاكی "عێراقه‌وه" په‌لاماری توركیا بده‌ن و ئێمه دژی هه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ین".
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆكوه‌زیران له كاتێكدایه، پێش دوو رۆژ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: "ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال ده‌ستیپێكردووه" به‌ڵام فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق و په‌كه‌كه ره‌تیانكرده‌وه سوپای توركیا هیچ جووڵه‌یه‌كی به ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كردبێت.