كیم له دۆزه‌خه داخراوه‌كه دێته ده‌ره‌وه
سه‌ردانی دراوسێیه‌كی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، یه‌كه‌م گه‌شتی خۆی وه‌ك سه‌رۆك، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
ئاژانسی بلوومبێرگی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، كیم جۆنگ ئون، له یه‌كه‌م سه‌ردانی دیپلۆماسی خۆیدا، گه‌یشته چین، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست.
ئه‌و ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه، له باره‌ی ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه و ئامانج و به‌رنامه‌كانی هیچ ورده‌كارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو، ئاژانسی "كیۆدۆ"ی ژاپۆنی بڵاویكرده‌وه، كیم جۆنگ ئون، له رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه به شاری داندۆنی چینی، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و وڵاته.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك له بیجینگ و پیۆنگ یانگ، هیچ لێدوانێكی فه‌رمییان له باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه، نه‌داوه.
چین و كۆریای باكوور، به دوو هاوپه‌یمانی كۆن داده‌نرێن له‌وه‌ته‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، به‌ڵام به‌هۆی پشتگیریكردنی بیجینگ بۆ سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناووكی و مووشه‌كه كیشوه‌ربڕه‌كان خراوه‌ته سه‌ر پیۆنگ یانگ، په‌یوه‌ندییه‌كانییان به‌ره‌و ئاڵۆزی چوون.
تائێستا چین وه‌ك پشتیوانێكی سه‌ره‌كی دیپلۆماسی كۆریای باكوور ماوه‌ته‌وه و گرنگترین هاوبه‌شی بازرگانین.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانیش، پێشبینی ده‌كرێت، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، دوو كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مون جای ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدات.
ا. م