پەرلەمانی عێراق تاوتوێی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر شنگال دەکات
"سه‌روه‌ری عێراق هێڵی سووره"
K24 - ھەولێر
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و ده‌سپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی شنگال كۆده‌بێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24، لە بەغدا رایگەیاند: "بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت دەبێت به تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری هێرشكردنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شنگال كه چه‌ند جارێك نیازی ھێرشكردنە سەر شنگالی به راشكاوانه راگه‌یاندووه".
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌كاتێكدایه كه پێشتر بینالی یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌نجامدا و یڵدرم رایگه‌یاندبوو كه بێ ره‌زامه‌ندی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی شنگال ئه‌نجام ناده‌ن.
لەلایەكی دیكەوە، گوتەبێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌وباره‌وه لە به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی توركیا له عێراق، دوژمنكاری و داگیركارییه، ئێمه له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و دژی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كین، چونكه سه‌روه‌ری عێراق هێڵی سووره و نابێت ده‌ستی بۆ ببرێت، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پره‌نسیپه‌كانی دراوسییه‌تی باشه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌ردۆغان تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "هیشتا ئه‌ردۆغان خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و پاوانخوازی له عێراق و سووریا ده‌بینێت".
موسه‌وی داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا په‌نا بۆ كارتی بازرگانی ببات كه له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا ساڵانه ده‌گاته 12 ملیار دۆلار و هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه، چونكه عێراق بووه‌ته بازاڕێكی گه‌وره بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای توركی.
ھ.م