به‌غدا هێزی شه‌ڕكه‌ر بۆ كه‌ركووك ده‌نێرێت
دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه خراپتر ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند: "هێزێكی شه‌ڕكه‌ر" عێراقی له سه‌ربازگه‌ی دبلن له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه به‌ره‌و كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته رێ و ئه‌ركی سه‌ره‌كیان پاراستنی رێگای نێوان قه‌زای داقووق و خورماتوو و چه‌ند كارێكی دیكه ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/3/2018 سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌و ھێزه لیوایه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی عێراقه و به‌ره‌و شاری كه‌ركووك ده‌ستیان به جووڵه كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌و هێزه شه‌ڕكه‌ره سپێردراوه، به‌شداریكردنه له پاراستنی رێگای نێوان خورماتوو و داقووق له باشووری كه‌ركووك و پاراستنی شاره‌كان".
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه: "ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیوا تایبه‌ته‌كه‌ی پۆلیسی فیدراڵی 1270 كه‌سه و به چه‌ند كاروانێك ده‌گه‌نه ناوچه‌كانی كه‌ركووك".
ناردنی هێزی زیاتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌ی خورماتوو، به‌هۆی زیادبوونی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه و له دوایین كرده‌شدا له رێگای نێوان كه‌ركووك و به‌غدا 8 ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان كوشتبوو.
له هه‌مان كاتدا پاریزگاری به‌وه‌كاله‌ت دانراوی كه‌ركووك "راكان سه‌عید جبووری" به رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" راگه‌یاندبوو: "چه‌كداره‌كانی داعش كه له ئۆپراسیۆنی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو به خێرایی له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه دیار نه‌مان، ئێستا سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پارێزگاكه و له‌ناوبردنیان كارێكی ئاسان نییه".
ئێستا هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەستیپێکردووەتەوە و لەماوەی یەک هەفتەشدا نزیکەی 25 چەکداری حەشد و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لەو سنوورە کوژراون، پەرلەمانتارێکی عێراقیش لە بازنەی کەرکووک ئاماژە بەوەدەدات، ئەو ناوچانەی پێشمەرگە پێش رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر پارێزگاری لێدەکردن ئێستا بەڕووی داعش کراونەتەوە.
جارێکی دیکە داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک سەرهەڵدەداتەوە و لەماوەی چەند رۆژی رابردووش‌دا، چەندین کردەی چەکدارییان لەو پارێزگایە ئەنجامداوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری حەشد و کارمەندی سوپا کوژراون، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکیش جەخت لەسەر خراپی رەوشی ئەمنی کەرکووک دەکاتەوە و دەشڵێت، بەهۆی هەڕەشەکانی داعش و خراپی رەوشی ئەمنی، سەختە وەبەرهێنەران روو لە کەرکووک بکەن.
رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بارودۆخی پارێزگای کەرکووکی لە ناوچەیەکی ئارام بۆ ناوچەیەکی مەترسیدار گۆڕی، پەرلەمانتارێکی کەرکووکیش ئاماژە بەوەدەدات، تەواوی ئەو سنوورانەی پێشتر پێشمەرگە دەیپاراستن ئێستا بەڕووی داعش کراونەتەوە.
هاوکات راکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی رایگەیاندووە، چەکدارانی داعش لە خۆحەشاردان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کەرکووک سەرکەوتووبوون، بۆیەش پاککردنەوەی ناوچەکە لە داعش کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بەکاتی زۆر هەیە.
گوتەکانی جبووری ئەوە دەسەلمێنێت، حکومەتی عێراق لە راگەیاندنی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی حەویجەی سنووری پارێزگای کەرکووک و کۆتاییهێنان بە داعش لە عێراق پەلەی زۆری کردووە و تەنیا ئامانجیشی داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بووە.
لەلایەکی دیکەوە مه‌هدی به‌یاتی، كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی رزگاركردنی توركمان و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات ئۆپەراسیۆنێكی قورس‌تر له‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار له دژی شانە نوستووەکانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئه‌نجامبدات، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر زۆری ژمارەی چەکدارانی داعش لەو سنوورە و بێ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی، کە ساڵی رابردوو دژ بە داعش لەو سنوورە ئەنجامیاندا.