فه‌رمانڕه‌واكه‌ی جارانی عێراق ئێستا راهێنه‌ری خلیسكانێی سه‌ر به‌فره
پۆڵ برێمه‌ر: زۆر كه‌س پێیانوایه من رۆڵی سهركردایهتیكردنم له به‌ره‌و ئاژاوهبردنی عێراق هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ست به تاوان ناكه‌م
K24 - هه‌ولیر:
كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كرده‌سه‌ر عیراق و رژێمی سه‌ددام حسێن رووخینرا، پۆڵ برێمه‌ر بووه ناوێكی دیار له عێراق و جیهان و بووه فه‌رمانڕه‌وای سڤیلی ئه‌مریكا له عێراق، ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده میلییه‌كانی عێراق و هه‌ریمی كوردستانیش هێشتا به دراوی نوێی عێراقی كه پاش رووخانی به‌عس چاپكرا، ده‌گووترێت "پاره‌ی برێمه‌ر".
ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌ی پێشووی عێراق زۆر كه‌س بڕیاره‌كانی به ههڵخلیسكاندنی عێراق ده‌زانن به‌ره‌و توندوتیژی و ئاژاوه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Task & Purpose ئێستا ته‌مه‌نی 76 ساڵانه و راهێنه‌ری خلیسكانێی سه‌ر به‌فره له هاوینه‌هه‌واری ئۆكیمۆ ماونتن له ویلایه‌تی فیرمۆنت، له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پێگه ئه‌مریكییه‌كه، فه‌رمانڕه‌وای سڤیلی عێراق ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س پێیانوایه من رۆڵی سهركردایهتیكردنم له به‌ره‌و ئاژاوهبردنی عێراق هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ست به تاوان ناكه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی گێڕاومه، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانێتی كاتیم له‌و وڵاته وه‌رگرت".
برێمه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێستا گه‌لانی عێراق به‌راورد به سه‌رده‌می حوكمی سه‌ددام حسێن له بارودۆخێكی باشتردان، ته‌نانه‌ت پاش ئه‌و كێشانه‌ی كه له عیراقیش درووستبوون و ده‌كرێت دانی پێدابنێین".
ئه‌و كاته‌ی برێمه‌ر فه‌رمانڕه‌وا بوو، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و بووه جێگای مشتومڕێكی زۆر، دیارترین بڕیاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق بوو، له‌وانه ھێزه چه‌كداره‌كان و ده‌زگاكانی ئه‌من و پۆلیس و وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن.
زۆر كه‌س ئه‌و بڕیارانه به كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی فراوان له به‌رده‌م هێرشه چه‌كدارییه‌كان دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به ئاوكردنه ئاشی گرووپه نه‌یار و توندڕه‌وه‌كان ده‌زانن، چونكه به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، سه‌دان هه‌زار كه‌س سه‌رچاوه‌ی ژیانیان له ده‌ستداو بوونه نێچیرێكی ئاسان و له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه راوكران.
به‌ڵام بریمه‌ر هێشتا له‌و لوتكه به‌فرینه‌ی ئه‌مریكاوه به‌رگریی له بڕیاره‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت: "زانیوومه چۆن له‌ناو یارییه‌كه‌دا یاری بكه‌م، ده‌مزانی ده‌كه‌ومه مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام زۆر بایه‌خم بۆ ئه‌وه نه‌بووه كه خۆم بپارێزم".
برێمه‌ر ده‌ڵێت: "كاتێك له پۆست و پێگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا دهدهنرێیت، ده‌بێت ئه‌و كاره بكه‌یت كه به‌لاته‌وه گرنگه و به‌باشی ده‌زانیت، یان ده‌بێت بكشێیتهوهو ده‌ره‌نجامه‌كانی له ئه‌ستۆی خۆت بگریت".