ناتۆ رێككاری توند به‌رامبه‌ر رووسیا ده‌گرێته‌به‌ر
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ: قه‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تی رووسیا له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان بچووك ده‌كه‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ناوه‌ندی میدیایی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئه‌و رێككارانه راده‌گه‌ینێت، كه بڕیاره ناتۆ به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی سێرگی سكریبال، سیخوڕی به‌ریتانی له‌دژی رووسیا بگرێته به‌ر.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ناوه‌ندی میدیایی ناتۆ ده‌ركراوه، راگه‌یه‌ندراوه: "ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری گشتی ناتۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازده‌كات و تێیدا ئه‌و بڕیارانه ئاشكرا ده‌كات، كه له داهاتوودا له‌دژی رووسیا به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی گازی ده‌مار ده‌گرێته به‌ر".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ دووشه‌ممه، 23 وڵات بڕیاری ده‌ركردنی دیپلۆماتكار و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی رووسییان له وڵاته‌كانیان ده‌كرد، له‌ناویاندا به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا، له‌گه‌ڵ 16 وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، 48 دیپلۆماتكاری رووسی له وڵاته‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌ن، وێڕای ده‌ركردنی 12 فه‌رمانبه‌ری دیكه له نوێنه‌رایه‌تی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جگه له داخستنی كونسۆڵخانه‌ی گشتی رووسیا له سیاتل.
H.B