هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شنگال خه‌ونی ویلایه‌تی دووه‌می عه‌بادی ده‌زڕێنێ
عه‌بادی شاندێكی هه‌واڵگری ده‌نێرێته ئه‌نقه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، شاندێكی هه‌واڵگری ناردووه‌ته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی گرژی نێوان توركیا و په‌كه‌كه له شنگال كه‌مبكه‌نه‌وه‌و به به‌رپرسانی توركیا بڵێن، هێشتا ره‌وشی عێراق ده‌ڵه‌مه‌یه و به‌رگه‌ی گرژی زیاتر ناگرێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 28/3/2018 رۆژنامه‌ی "العرب" له راپۆرتیكدا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شانده هه‌واڵگرییه بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "پرسی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ریان له‌لایه‌ن توركیاوه، بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره و درێژخایه‌ن بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌و قه‌یرانه ئێستا قه‌باره‌كه‌ی هه‌ر چه‌ند بێت، چونكه له قۆناغێكی هه‌ستیاردایه، له شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه پڕ ململانێكه‌ی مانگی ئایاری داهاتوو كاریگه‌ری خراپی بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌بێت".
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر توركیا به‌ڵێنه‌كه‌ی جیبه‌جێ بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر شنگال جیبه‌جێ بكات، گورزێكی گورچكبڕ له حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌دات. نه‌یاره‌كانی ده‌می لێده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: به ته‌نها ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست و توانای پاراستنی سه‌روه‌ری "خاكی عێراق"ـی نییه، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی به‌هۆی ھێرشی توركیا ده‌یكه‌نه تانه و گورز و له ته‌نگه‌ی عه‌بادی ده‌ده‌ن، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا به‌نیازه به‌هۆی "سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕی داعش" و بڵاوكردنه‌وه‌ی ھێز له كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان بكاته درووشم و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێ به‌ڕێوه ببات".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، چاره‌سه‌ری گونجاو لای عه‌بادی و گه‌وره راوێژكاره‌كانی ئه‌وه‌بووه، هێزه‌كانی عێراق ئه‌ركی ده‌ركردنی په‌كه‌كه له شنگال بگرنه ئه‌ستۆ نه‌ك توركه‌كان و به‌و رێگایه‌ش له دوو رووه‌وه "سه‌روه‌ری عێراق" بپارێزێ. له‌لایه‌ك رێگه به په‌كه‌كه نه‌دات "خاكی عێراق" بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتێكی دیكه به‌كاربهێنێ. له‌لایه‌كی دیكه‌ش رێگه نه‌دات به‌و بیانووه‌وه توركیا سنوور ببه‌زێنێ".
هه‌ر بۆیه عه‌بادی به‌ڵێنی به ئه‌نقه‌ره داوه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی فراوان بۆ ده‌ركردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به‌ڕێوه ببات و پێش هه‌ڵبژاردن به‌شیكی به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جی بكات".
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌ی نزیكی حكومه‌تی عێراقه‌وه زانیوویه‌تی، به‌ڵێنه‌كانی عێراق بۆ به‌رپرسانی توركیا وه‌ك هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی قایلیان بكات له ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ناو خاكی عێراق پاشگه‌زببنه‌وه".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا به‌و به‌ڵێنانه قایل نه‌بێت و سوپاكه‌ی به‌ره‌و شنگال بنێرێ، ده‌بێته خراپترین پڕوپاگه‌نده‌ی دژی عه‌بادی و هه‌ر له ئێستاوه خه‌ونی ویلایه‌تی دووه‌می ده‌زڕێنێ یان قاچێكی كورسییه‌كه‌ی ده‌شكێنێ. چونكه سه‌ری زار و بنی زاری عه‌بادی "سه‌ركه‌وتن" و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و رێگه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و "له‌ناوبردنی داعش".
چه‌ند چاودێرێك به رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌یان گوتووه، هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ قوڵایی "خاكی عێراق" گورزێكی هێنده كه‌مه‌رشكێنه، هیچ كاتێك نه‌یاره‌كانی عه‌بادی له‌ناوخۆدا ناتوانن گورزی له‌و شێوه‌یه‌ی تێسره‌وێنن. چونكه له‌و رۆژه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی شنگالی كردووه، نه‌یاره‌كانی له‌ناو ماڵی شیعه‌دا به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی، كردوویانه‌ته كاڵایه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به رووی دووه‌می داعش ناوببه‌ن و داوای ده‌ركردنی سوپای توركیا و راگرتنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات بكه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كی گوته‌بێژه‌كه‌یاندا ئاماژه‌ی پێكرابوو.
به‌ڵام عه‌بادی هه‌ر زوو هه‌وڵیدا هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا كه‌مبكاته‌وه‌و هێزێكی سه‌ربازی عێراقی نارده ده‌وروبه‌ری شنگال و شاندێكی هه‌واڵگریشی نارده ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و دۆسێیه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، شانده‌كه‌ی عێراق به‌ڵێنی به توركیا داوه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان، له ناوچه‌كانی شنگال و قه‌ندیل سوپای عێراق له دژی په‌كه‌كه ده‌ست به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بكات.
ئه‌و شانده هه‌واڵگرییه‌ی چوونه‌ته ئه‌نقه‌ره، هه‌ستیاری ره‌وشی عێراقیان بۆ به‌رپرسانی توركیا شیكردووه‌ته‌وه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان خستووه روو، ئه‌گه‌ر توركیا ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق زۆر خراپتر ده‌بێت.
په‌رله‌مانتارێكی عێراق كه رێگه‌ی نه‌داوه رۆژنامه‌كه ناوی بنووسێت گوتوویه‌تی: "ئیستا عه‌بادی توانای ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه نییه له "باكووری عێراق" و ته‌نها ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌ك بۆ به‌ھێزی خۆی لای ئه‌ردۆغان بكێشێت، به‌تایبه‌تی پێش هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها ناشتوانێ پێش هه‌ڵبژاردن رێگه به ھێرشی توركیا بدات چونكه له رووی سیاسییه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته چاڵی نه‌یاره سیاسییه‌كانییه‌وه.