پەكەكە شنگال رادەستی عێراق دەكات
بەرپرسانی عێراق و پەكەكە لەسەر شنگال رێككەوتن
K24 - دھۆك
بهرپرسی حهشدی ئێزدی له شنگال ئاشكرای دەكات، فەرماندەكانی سوپای عێراق لە شنگال لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكە كۆبوونەتەوە و پەكەكە دۆسێی ئەمنی شنگالی رادەستی عێراق كرد.
قاسم شڤان، بهرپرسی حهشدی ئێزدی له شنگال بە كوردستان24 راگەیاند: "فەرماندەكانی سوپای عێراق لە شنگال لەگەڵ فەرماندەكانی پەكەكە پێكەوە كۆبوونەوە و پەكەكە بڕیاریدا دۆسێی ئەمنی ھەموو سنووری شنگال رادەستی سوپای عێراق و یەپەشە و حەشدی ئێزدی و حەشدی شەعبی بكات".
لە چەند رۆژی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، ئەگەر عێراق دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لە شنگال ئۆپەراسیۆن ئەنجامنەدات، ئەوا سەربازانی وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر شنگال دەستپێدەکەن و دێنە نێو خاکی ئەو وڵاتە، لەبەرامبەریشدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێیوایە، بەپێی دەستوور رێگەنادەن خاکی عێراق بۆ لێدانی هیچ وڵاتێك بەکاربهێندرێت.
پێشتر بەكر بوزداخ، گوتهبێژی حكوومهتی توركیا رایگەیاندن بوو: "له ماوهی دوو رۆژی رابردوودا، سوپای عێراق رۆژههڵات و رۆژئاوای شنگالی كۆنتڕۆڵكردووه و توركیا چاوهڕێی كشانهوهی پهكهكه له شنگال و جێبهجێكردنی بهڵێنهكانی حكومهتی عێراق دهكهن".
ھەروەھا عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئاشكرای كردووە، یەکە سەربازییەکانى سوپاى عێراق لەو ناوچانە جێگیر کراون، کە پێشتر بنکە و بارەگاکانى پەکەکە بوون، جێگیربوونى ئەو هێزەى سوپاى عێراق دواى بڕیارى کشانەوەى چەکدارانى پەکەکە دێت لە شنگال و سنونێ تەواوى ناوچەکە".
ھ.م