"ئه‌میری بیابان" له ئه‌نبار ده‌ستگیركرا
یاریده‌ده‌ره‌كه‌شی ده‌ستگیركراوه
K24 - هه‌ولێر:
هێزی دژه‌تیرۆری عێراق، ده‌ستگیركردنی "ئه‌میری بیابان"ی داعش و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و هێزه، هه‌ریه‌ك له "سه‌عب عه‌بدوڵڵا عیساوی" كه نازناوی ئه‌میری بیابان بووه له‌ناو رێكخراوی داعش، له‌گه‌ڵ "زیاب عیساوی" یاریده‌ده‌ری، له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركراون.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوزی ئیماراتی، هێزێكی تایبه‌تی دژه تیرۆر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، ئه‌میره‌كه‌ی داعش و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هێزی دژه تیرۆر روونیشی كردووه‌ته‌وه، "ئه‌میری بیابان"ی رێكخراوی داعش، به‌رپرسی راسته‌وخۆی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان بووه له قووڵایی بیابان.
وێڕای راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژی داعش له عێراق، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له 10ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2017، به‌ڵام رێكخراوی داعش ئێستا جموجۆڵه‌كانی له هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق و ده‌وروبه‌ری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستپێكردووته‌وه.
ا. م