ئه‌وروپا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
سزا نوێیه‌كان چه‌ند به‌رپرسێكی ئێران له‌خۆ ده‌گرێت كه رۆڵی به‌رچاویان له پرۆگرامی مووشه‌كی و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند یدپلۆماتكارێك له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێی سه‌پاندنی سزای نوێیان به‌سه‌ر ئێران‌دا كردووه، كه پێشبینی ده‌كرێت مانگی داهاتوودا سزاكان بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
چوار دیپلۆماتكاری ئه‌وروپی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایانكرد، "ده‌ستپێشخه‌ری سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاوه بووه و، مه‌به‌ستیان بۆ رێگریكردنه له به‌ره‌وپێشچوونی پرۆگرامی تاران له‌بواری مووشه‌كی بالیستیدا".
یه‌كێك له‌و چوار دیپلۆماتكارانه دووپاتیكردۆته‌وه، "ئامانجی دانیشتنی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت بوو به راگه‌یاندنی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر تاران‌دا، بۆئه‌وه‌ی له سه‌روبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه بڕیاره له 16ی مانگی داهاتوو له لۆكسمبۆرگ به‌ڕێوه بچێت".
به پشت به‌ستن به چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌رامبه‌ر به بره‌ودانی تاران به پرۆگرامی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له سووریا، هه‌ریه‌ك له له‌نده‌ن، پاریس و به‌رلین ده‌ستپێشخه‌ریێكیان بۆ فراوانكردنی لیستی سزاكانی دژ به ئێران پێشنیاز كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رازیكردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆئه‌وه‌ی له‌و بڕیاره‌ی پاشه‌گه‌ز بێته‌وه، كه جه‌خت له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی گروپی 5+1 ده‌كاته‌وه.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سزا نوێیه‌كان ئه‌و رێككارانه ناگرێته‌وه كه له‌كاتی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ساڵی 2015 لابراون، به‌ڵكو چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری ئێران له‌خۆ ده‌گرێت، كه رۆڵی به‌رچاویان له به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامی مووشه‌كی و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا هه‌یه.
سزاكانیش بریتین له سڕكردنی هه‌ژماری بانقی هه‌ندێك له‌و به‌رپرسه ئێرانیانه و، قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنیان بۆ ئه‌وروپا و رێگریكردن له كاركردنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان. به‌گوێره‌ی یه‌كێك له دیپلۆماتكاره‌كانیش، لیستی ناوی ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیانه به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كانی هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپادا دابه‌شكراون، بۆئه‌وه‌ی پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن.
هه‌فته‌ی رابردووش، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له برۆكسل، پرسی سه‌پاندنی سزای نوێیان به‌سه‌ر ئێران‌دا تاوتوێ كردبوو، به‌كۆده‌نگی جه‌ختیان له‌سه‌ر سزادانی تاران به‌رامبه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له سووریا كردبۆوه و، فه‌ره‌نساش پێشنیازی سزای نوێی بۆ ئێران كردبوو و تارانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ده‌نێرێته وڵاتانی دیكه، به‌مه‌به‌ستی ئاڵۆزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
دیپلۆماتكارێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: "حكوومه‌ته ئه‌وروپییه‌كان له‌سه‌ر سزادانی ئێران كۆكن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 7 مووشه‌كی ئێران له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حوسییه‌كانه‌وه له یه‌مه‌ن ئاراسته‌ی ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودیه كران و زیانی گیانیشی به‌دواوه بوو، كه دواجار سعوودیه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ ئێران درێژ كرد".
له‌رابردووشدا، چه‌ندین جار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه، كه‌موكوڕی زۆر له دیباجه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهاندا هه‌یه و، هه‌میشه هه‌ره‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له‌و رێككه‌وتنه ده‌كات.
H.B