كۆمیسیۆنی باڵا راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی كارتی ده‌نگدان بڵاوده‌كاته‌وه
بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێكی چوار خاڵی له باره‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كارتی ده‌نگدان، یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و له پێناو پارێزگاری له سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه به پاك و بێگه‌ردی، ده‌بێت كارتی ده‌نگدان بگاته ده‌ست هه‌موو ده‌نگده‌ران و به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانی خۆیانه‌وه به‌كاربهێنرێت و نه‌درێته ده‌ست هیچ كه‌س و لایه‌نێك.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌و چوار خاڵه‌ی خواره‌وه كراوه:
1- لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌هه‌ر پاڵێوراو، حزب یان هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسی، ئه‌گه‌ر هاتوو به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌لمێنرا، كارتی ده‌نگدانی نایاسایی پێیه ه به رێگه‌ی نایاسایی ده‌ستیكه‌وتووه، هاوكات ده‌درێته دادگا بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری بگیرێته‌به‌ر.
2- سزادانی هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمیسیۆنی باڵا، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی بنكه‌كانی تۆماركردن له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و وێستگه‌كان به ده‌ركردنییان له كاره‌كه، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا هاوكاری لایه‌نێكی كردووه بۆ گه‌یشتن به كارتی ده‌نگدان، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌درێته دادگا.
3- ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له فرۆشتنی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان تێوه‌گلاون، ده‌درێنه دادگا و رێكاری یاسایی پێویست له دژیان ده‌گیرێته‌به‌ر و سزا ده‌درێن.
4- هه‌ر كه‌سێك جگه له كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانی خۆی، هه‌ر كارتێكی دیكه‌ی ده‌نگدانی كه‌سانی دیكه‌ی پێ بێت له رۆژی ده‌نگدان، ده‌درێته لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی دادگای بكه‌ن و به گوێره‌ی یاسا سزا بدریت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به هه‌موو هێز و توانایه‌كی خۆی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و رێكاره‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكه‌ن.
بڕیاری 12ی ئایار/ مایۆی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، كه نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س له چوارچێوه‌ی حزب و لیست و قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی پاڵاوتووه.
ا. م