عێراق رێگه به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی میسری نادات
هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رێگه‌ی به فڕۆكه‌یه‌كی میسری نه‌داوه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بنیشێته‌وه.
عه‌باس عیمران، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاره‌كه‌ی بكات، رایگه‌یاند، رێگه‌یان به فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی نیلی میسری نه‌داوه له به‌غدا بنیشێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری رێگه‌نه‌دان به نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه، ئه‌وه‌یه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته هاتووه.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كۆمپانیا میسرییه‌كه به هه‌مان شێوه وه‌ڵامی عێراق ده‌داته‌وه به گوێره‌ی ئه‌و یادداشته‌ی پێشتر مۆریانكردووه، له روودانی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه هه‌مان هه‌نگاو ده‌گرنه‌به‌ر.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێلی فڕۆكه‌وانی نیلی میسری، داوایه‌كی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی میسر كردووه، به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فڕۆكه عێراقییه‌كان بكات، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، روونكردنه‌وه‌ی پێویستی له باره‌ی رووداوه‌كه نه‌داوه.
سه‌رچاوه: السومرية
ا. م