ئه‌مریكا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز ده‌كات
"ئێران حه‌شدی شه‌عبی هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر عه‌بادی"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" له زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و ھێزه سیاسی و چه‌كدارانه‌ی عێراق نیگه‌رانه كه داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته به رێگای هێز ده‌كات.
جینیڤه‌ر كاڤاریلا، گه‌وره پلانداڕێژه‌ری هه‌واڵگری له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی جه‌نگ له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری " Newsweek" ئه‌مریكی ده‌ڵێت: "هه‌ندێك گرووپی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران له عێراق، گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكات"، ئێرانیشی به هاندانی ئه‌و هێزانه بۆ درووستكردنی گوشار له‌سه‌ر عه‌بادی تۆمه‌تبار كردووه.
كاڤاریلا تهئكیدیكردووتهوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێویستی به‌وه‌یه خۆی بۆ به‌رگریكردن له پێگه‌كانی له عێراق و سووریا له رێگای هێزه‌وه ئاماده بكات".
ئه‌و گه‌وره پلانداڕێژه‌ری هه‌واڵگری له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی جه‌نگ له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، نیگه‌رانه له زیادبوونی داواكارییه سیاسی و میللییه‌كان و هه‌ندێك گرووپی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و هۆشداریداوه كه ئه‌و داواكاریانه ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی ئه‌مریكییه‌كان.
ئه‌و لێدوانه‌ی كاڤاریلا نوێترین لێدوانی تونده له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه كه ده‌یه‌وێت به‌هۆی راوێژكاری و مه‌شق و راهێنانه‌وه هێزه‌كانی بهێڵێته‌وه، له كاتێكدا په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی سه‌پاندووه تا خشته‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكی و بیانییه‌كانی دیكه له عێراق دابنێت.