ئارسن ڤینگه‌ر نه‌خۆش كه‌وتووه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه
یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری ئارسێناڵ: پلانی تایبه‌ت بۆ ئه‌م وه‌رزه هه‌یه
ئارسین ڤینگه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌یتوانی به‌شداری پرێس كۆنفرانسی یانه‌كه‌ی بكات و ستیف بۆڵدی یاریده‌ده‌ری له شوێنی ئه‌و باسی له دۆخی یانه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند ویلشێر و لاكازێت مه‌شقه‌كانیان كردووه و ره‌نگه بۆ یه‌كشه‌ممه به‌رامبه‌ر ستۆك سیتی یاری بكه‌ن، بۆڵد دووپاتیشیده‌كاته‌وه زۆر سه‌رسامه به ئارسن ڤینگه‌ر و به یه‌كێك له باشترین راهێنه‌ره‌كانی جیهانی داده‌نێت.
ستیڤ بۆڵد، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ئارسێناڵ ده‌ڵێت: رێزی گه‌وره‌م بۆ ئارسین ڤینگه‌ری راهێنه‌ر هه‌یه، خه‌ڵكێكی زۆر ره‌خنه له‌و راهێنه‌ره ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و یه‌كێكه له باشترین راهێنه‌ره‌كانی جیهان، زۆر دڵخۆشم كه له‌گه‌ڵ ڤینگه‌ر كار ده‌كه‌م، زۆر سه‌رسامم به‌و راهێنه‌ره.
ده‌شڵێت: ئێمه نامانه‌وێت بۆ خولی ئه‌ورووپی پشوو به یاریزانه‌كان بده‌ین، به باشترین پێكهاته یاری ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان ببه‌ینه‌وه، به هه‌موو هێزمان كار بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین.
بۆڵد گوتیشی: سه‌ركه‌وتن بۆ چامپیۆنزلیگ زۆر سه‌خته، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ش نییه ئێمه بترسین هه‌ڵبه‌ت پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و یارییانه‌ی له یۆرۆپالیگ ماومانه‌وه ببه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها له پرێمه‌رلیگیش سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین.
یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری ئارسێناڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ویلشێر سه‌لامه‌ته و به‌شداری مه‌شقه‌كانی كردووه هه‌روه‌ها لاكازێت به‌شداری كرد و ره‌نگه بۆ یارییه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه یاری بكات، ده‌شڵێت: پێموایه یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ستۆك سیتی سه‌خته چونكه ئه‌وانیش پێویستیان به خاڵ هه‌یه وه‌كو ئێمه، نازانین كه پۆل لامپه‌رت به‌شداری به كراوچ ده‌كات یان نا، ئه‌وان یاریزانی باشیان هه‌یه.
