گواردیۆلا له په‌یوه‌ندیكردن دایه و چوونی ئیسكۆ بۆ مان سیتی نزیكه
"ئیسكۆ ده‌یه‌وێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا یاری بكات"
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئینگڵاند پێپ گواردیۆلا له هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی ئیسكۆ به‌رده‌وامه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له هاوینی داهاتوو ئه‌و یاریزانه ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به پرێمه‌رلیگه‌وه بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پێگه‌ی فۆكس سپۆرتی ئینگلیزی، بڵاویكردۆته‌وه یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر یونایتد و ئارسێناڵ و لیڤه‌رپوول گرنگی به گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئیسكۆ له پێناو یاریكردن له ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانی ره‌ت كردۆته‌وه و مانچێسته‌ر سیتی كردۆته بژارده‌ی یه‌كه‌م و ئومێدی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ گواردیۆلا نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دوای هاتریكه‌كه‌ی ئیسكۆ به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی له سه‌رجه‌م یارییه‌كان پشتی پێبه‌ستێت.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له 2013 به باشترین یاریزانی لاوی جیهان هه‌ڵبژێردرا و راسته‌خۆ به بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مالاگا په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد و 231 یاری بۆ یانه‌ی شایانه كردووه، 40 گۆڵ و 52 ئاسیستی هه‌یه.