سه‌در داوا ده‌كات خواپه‌رستی له سیاسه‌ت جیابكرێته‌وه
سه‌در: له خوا بترسن و شكۆ و پیرۆزییه‌كانی بپارێزن

K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا ده‌كات خواپه‌رستی له سیاسه‌ت جیابكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/3/2018 له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له شوینكه‌وتووانی ره‌وته‌كه‌یدا، كه پرسیوویه‌تی، زۆرێك له كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ماڵی خوا بۆ بانگه‌شه به‌كارده‌هێنن، حوسه‌ینییه‌كان و مزگه‌وته‌كانیان كردووه‌ته مینبه‌ری بانگه‌شه‌یه‌كی به‌ده‌ر له خواپه‌رستی، ئایا ره‌وا و گونجاوه؟".
له وه‌ڵامی ئه‌و شوینكه‌وتووه‌یدا موقته‌دا سه‌در گوتوویه‌تی: "پێوایه به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه مزگه‌وت و حوسه‌ینییه‌كان و رۆڵی عیباده‌ت ته‌نانه‌ت كڵێسا و دێره‌كانیش له سیاسه‌ت دووربخرێنه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌دا سیاسه‌ت كه ده‌بوو خۆی له خۆیدا خواپه‌رستی بێت، به‌ه‌ڵام وانییه، بۆیه ده‌بێت له خوا بترسن و شكۆ و پیرۆزییه‌كانی بپارێزن".
بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق زۆرینه‌ی لایه‌نه به‌شداره‌كان پارت و هێزی ئیسلامین یان خاوه‌ن باكگراوندی ئیسلامین له شیعه و سوننه و ته‌نانه‌ت كوردیش ژماره‌یه‌ك پارتی ئیسلامیی سیاسی به‌شداره و ئایین و مزگه‌وت و شوێنه پیرۆزه‌كان له رابردووش‌دا كراونه‌ته ناوه‌ندێك بۆ بانگه‌شه‌ی حزبی و سیاسی.