وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: له ره‌وشی كوردانی سووریا نیگه‌رانین
رووسیا 60 دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی له وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستافان دیمه‌ستورا، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی دۆخی كوردانی سووریا رایگه‌یاند: "حكومه‌تی مۆسكۆ نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به دۆخی كوردانی سوویا، ئه‌مه‌ش دوای ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و داگیركردنی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، كه به‌هۆیه‌وه به سه‌دان هه‌زار كورد له‌و شاره ئاواره‌بوون و له ره‌وشێكی مرۆیی خراپ‌دا ده‌گوزه‌رێنن".
لاڤرۆڤ دووپاتیشیكرده‌وه، "هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی، مۆسكۆش ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری وڵاتان ده‌رده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و سه‌دان دیپلۆماتكارانه‌ی رووسیا، كه له زیاتر له 20 وڵات ده‌ركران و ئاشكراشی كرد، مۆسكۆ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری سانت پیته‌رسبێرگ داده‌خات و گوتیشی: رووسیا 60 دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی له وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات".
دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ژه‌هراویكردنی سكریبال و كچه‌كه‌ی له به‌ریتانیا، كه سیخوڕێكی رووسی - به‌ریتانی بوو و به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌نده‌ن له‌لایه‌ن مۆسكۆوه ژه‌هرخواردوو كراون، زیاتر له 20 وڵاتی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌كی زۆری نوێنه‌ر و دیپلۆماتكاره رووسییهكانیان له وڵاته‌كانیان ده‌ركرد، گرژی كه‌وته په‌یوه‌ندی نێوان رووسیا و ئه‌و وڵاتانه و، له‌به‌رامبه‌ریشدا مۆسكۆ ده‌ڵێت: ئه‌وانیش وه‌ڵامی هاوشێوه‌یان بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت.
H.B