تره‌مپ: به‌م زووانه سووريا به‌جێده‌هێڵين
رێگه به لايه‌نه‌كانى ديكه ده‌ده‌ين، قه‌يرانى سووريا چاره‌سه‌ر بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، به‌م زووانه سووريا به‌جێده‌هێڵين.
تره‌مپ له وته‌يه‌كدا كه له ويلايه‌تى ئۆهايۆ پێشكه‌شيكرد، گوتيشى: رێگه به لايه‌نه‌كانى ديكه ده‌ده‌ين، قه‌يرانى سووريا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ى تره‌مپ دواى ئه‌وه دێت، كه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هه‌سه‌ده هاوپه‌يمانێكى گرنگى ئه‌مريكايه.
به كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له سووريا، ته‌نيا هێز كه زيانى پێده‌گات، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)يه، كه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا وه‌ك هاوپه‌يمانى ئه‌مريكا و هاوبه‌شى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له سووريا پێگه‌يه‌كى به‌هێزيان بۆ خۆيان دامه‌زراندبوو.
به گوێره‌ى پرۆژه ياساى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، حكومه‌تى ئه‌و وڵاته بڕى 550 مليۆن دۆلارى بۆ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ته‌رخانكردووه.