وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هێزه‌كانمان له سووریا ناكشێنینه‌وه
هێزه‌ر ناوێرت: ئاگاداری ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ نین كه باس له كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گوایا وڵاته‌كه‌ی هێزه‌كانی له سووریا ده‌كشێنێته‌وه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، بێئاگایی خۆی له‌و قسانه‌ی تره‌مپ راگه‌یاند و گوتی: "ئێمه نیازی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا نییه".
دوای ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ، له لێدوانێكدا هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه: "هێزه‌كانمان له سووریا ناكشێنینه‌وه" و گوتیشی: "ئاگاداری ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ نینه كه باسی كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له سووریا كردووه".
ناوێرت گوتیشی: "وێڕای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سكریبال بووه‌ته هۆی درووستكردنی جۆرێك له پشێوی، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی هێشتا پابه‌ندی به‌شێك له په‌یوه‌ندییه‌كانێتی له‌گه‌ڵ رووسیا" و جه‌ختیشیكرده‌وه، "نابێت رووسیا وه‌ك قوربانییه‌كی دۆسیه‌ی سكریبال ره‌فتار بكات".
ئه‌م لێدوانه‌ی ناوێرت دوای ئه‌وه هات، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، "به‌م نزیكانه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له سووریا ده‌كشێننه‌وه و، پرسی سووریا بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه جێ ده‌هێڵن".
H.B