حزبوڵڵاى عێراق له دژی هاتنی بن سه‌لمان خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
گرووپێكی میلیشیایی چه‌كداری نزیك له ئێران، له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له دژی سه‌ردانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
سه‌دان ژن و پیاوی نزیك له میلیشیاكانی حزبوڵڵای سه‌ر به ئێران، له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، هاتنه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان له دژی سه‌ردانه چاوهڕوانكرداوهكهی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ به‌غدا ده‌ربڕی.
خۆپیشاندانی ئهومیلیشیایهی نزیك له ئێران، له شه‌قامی فه‌له‌ستینی ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و درووشمی دژ به سعوودیه و فه‌رمانڕه‌واكانی ئه‌و وڵاته به‌رزكرابووه‌وه.
ئه‌و میلیشیا چه‌كدارییه‌ی نزیك له ئێران، پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیسیتی تیرۆر.
ا. م