تره‌مپ بڕیارێكی دیكه له دژی سووریا ده‌دات
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بلكۆك كرد كه پێشتر تیلرسن به‌ڵێنی دابوو
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زیاتر له 200 ملیۆن دۆلاری بلۆككرد كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا دیاریكرابوو. ئه‌و كاره‌ی ئێستای ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌یكات، پێداچوونه‌وه‌یه به رۆڵی له ململانێكانی ئه‌و وڵاته‌دا.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئه‌مریكی له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایانگه‌یاندووه: "كۆشكی سپی فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بلۆك بكرێت".
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی قسه‌یان بۆ رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه كردووه ده‌ڵێن: "تره‌مپ پاش ئه‌وه فه‌رمانی بلۆككردنی پاره‌كه‌ی داوه كه راپۆرته هه‌واڵێكی بینیوه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵێنیداوه زیاتر له 200 ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا ته‌رخان بكات".
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن ریكس تیلرسن كه پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جێده‌هێڵێت، له كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ر له كوه‌یت ئه‌و به‌ڵێنی خه‌رجكردنی درابوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، ده‌ركردنی ئه‌و بریاره، هاوشانی بریاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكایه به‌رامبه‌ر سووریا، به‌تایبه‌تی كه تره‌مپ له شاری ریچفێڵدی ویلایه‌تی ئۆهایۆ گووتی: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌مزووانه ئه‌و ناوچانه جێده‌هێڵن كه له سووریا تێیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "گورزی گورچكبڕمان له داعشدا، به‌مزووانه سووریا جێده‌هێڵین بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه بایه‌خی پێبده‌ن".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌و خاكه ده‌كه‌ین كه به "خاكی خه‌لافه‌ت" ناویان ده‌برد، هه‌مووی ده‌گێڕینه‌وه، به‌خێرایی و سه‌د له سه‌د، به‌ڵام زۆر به زوویش له‌و ناوچانه ده‌كشێینه‌وه".