"زێدان بۆ یهكهمجاره لهم وهرزه بهم پێكهاتهیه یاری دهكات"
زێدان له ترسی یارییهكهی یوڤێنتۆس بۆ یارییهكهی ئهمڕۆ خۆی خستۆته مهترسی
ریال مهدرید پێش گهشتكردنی بۆ دێ گران كهناریا، دوایین مهشقهكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لاس پالماس ئهنجامدا و زیدان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکە راگەیاند.
ئامادەبوونی سەرجەم یاریزانەکانی جگە لە سێرخیۆ رامۆس و ئیسکۆ راهێنانەکانی لە کۆمەڵگای ڤالدێبێباسی تایبەت بە راهێنانی یانەکەی ئەنجام دا، کە زۆربەی یاریزانەکانی یانەکە بەهۆی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی هەڵبژاردەکانیان نزیکەی 10 رۆژ بوو لە مێرێنگی دابڕابوون، بەڵام زیدان بەفەرمی هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، تۆنی کرووس، سێرخیۆ رامۆس و ئیسکۆ و مارسیلۆ و دانی سیبایۆس و دانی کارڤاخال و بۆ ئەم یارییە بانگهێشت نەکردووە و بۆ یارییەکەی یۆڤێنتۆس پشووی پێداون.
ریال مەدرید پێش ئەوەی لە رۆژی سێشەممە لە ئیتالیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ببێتە میوانی یۆڤێنتۆس، کاتژمێر 7:30 بەرامبەر لاس پاڵماس دوایین پڕۆڤە بۆ ئەو یارییە دەکات.
میرێنگی پێش ئەم یارییە به كۆكردنهوهی شهست خاڵ له پلهی سێیهم دهبیندرێت و به جیاوازی پازده خاڵ له دواوهی بارسێڵۆنای پێشهنگه.
زینهدین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یارییهكهی ئهمشهو بهم شێوهیه بۆچوونی خۆی دهربڕی:
"ئێمە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا بووین و زۆربەی یاریزانەکانمان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان یارییان دەکرد، من سەیری یاریی زۆربەی یاریزانەکانم کرد لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان، بۆ ئەوەی بزانم چەند یاریی دەکەن و تاچەند رووبەڕووی پێکان دەبنەوە، سێرخیۆ رامۆس و ئیسکۆ پێکانیان هەیە و
بهشداریی ناكهن و لەگەڵ ئێمە گەشت ناکەن، بەڵام گاریس بەیل بە تەواوەتی بۆ ئەم یارییە ئامادەیە، ئێمە پێویستە بۆ یاریی سێشەممە له چامپیۆنزلیگ بهرامبهر یوڤێنتۆس خۆمان ئامادە بکەین، بەڵام بەرامبەر لاس پالماسیش بۆ بردنەوە یاریی دەکەین، پێویستە پێکهاتەیەکی گونجاو دابنێین.
خوێندنەوەی زۆر بۆ لێدوانەکەی ئیسکۆ کرا، بەڵام من هیچ تووڕە نیم، دڵخۆشم بەو ئاستەی بەرامبەر ئارجێنتینا پێشکەشی کرد، ئیسکۆ هەندێک یاریی زۆر باش یاریی دەکات و هەندێک یاریی وەکو پێویست نییە، بەڵام ئەمە کێشە نییە، ئەو یاریزانی ریال مەدریدە و لە یانەکەی دەمێنێتەوە، من راهێنەرێکی زاڵم نیم بەڵکو دەبێت لە کۆی 25 یاریزان لە هەر یارییەک یاریی بە 11 یاریزان بکەم.
من دەمەوێت وەرزی داهاتووش لەگەڵ ریال مەدرید بمێنمەوە، ئەگەر بڕیارەکە لەدەستی من بێت، ئارەزوو دەکەم تاهەتایە لێرە بەردەوام بم، حەزیش دەکەم سەرجەم یاریزانەکانم وەرزی داهاتوو لە ریال مەدرید بەردەوام بن، بەڵام ئێستا کاتی ئەو قسانە نییە، ئێمە 9 یاریمان لە لالیگا ماوە لەگەڵ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ.
.jpg)