محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ سه‌رۆكی وڵاتی میسر به‌ربژێر ده‌كرێت
به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ربژێر بكات، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س بۆ سه‌رۆكی وڵات ده‌نگیان به محه‌مه‌د سه‌ڵاح داوه
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ ده‌ستنیشكردنی سه‌رۆكوڵاتی میسر، محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ربژێر بكات زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌نگیان بۆ هێرشبه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوول داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی وڵاتی میسر.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31 ئاداری 2019، پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر كاغه‌زی ده‌نگدان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی وڵاتی میسر ناوی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوولیان نووسیوه، له كاتێكدا ته‌نیا عه‌بدولفه‌تاح سیسی و مووسا مووسته‌فا بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی میسر ركابه‌ری یه‌كتر بوون و دواجار سیسی 92%ـی ده‌نگه‌كانی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد و له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی میسر مایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هه‌موو ده‌نگانه له لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌ڵاح كه ناسراوترین و خۆشه‌ویسترین وه‌رزشوانی میسره میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول جیهانی سه‌رسام كردووه و كێبڕكێی ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌كات، به‌وپێیه‌ی له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 40 گۆڵی كردووه، له كاتێكدا مێسی 38 گۆڵی هه‌یه و كریستیانۆ 43 گۆڵی هه‌یه.
