نێیمار له به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید خۆی یه‌كلا كرده‌وه
نێیمار باسی مێسی و كریستینۆش ده‌كات
له باره‌ی ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید، نێیمار له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاو كراوه‌ته‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆ ده‌خاته‌وه ده‌شڵێت: بێزاربووم هێنده‌ی مانه‌وه‌م له پاریس سانجێرمان دووپات بكه‌مه‌وه.
نێیمار له باره‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: پێویسته رۆژنامه‌نووسان و هه‌موو خه‌ڵك له‌وه تێبگات من له پاریس سانجێرمان به‌رده‌وام ده‌بم و ناڕۆم ده‌مه‌وێت لێره مێژوو بنووسمه‌وه.
نێیمار گوتیشی: به‌داخه‌وه ناتوانم چیتر ئه‌و هه‌موو ده‌نگۆ و درۆیانه رۆژنامه‌نووسه‌كان بنبڕ بكه‌م و وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، ته‌نیا ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له باره‌ی رۆیشتنی من له یانه‌كه‌م ده‌گوترێت درۆیه و دووره له راستی.
نێیمار گوتیشی: یانه‌ی ریال مه‌درید ته‌نیا له كریستیانۆ پێكنه‌هاتووه و خاوه‌نی ئه‌ستێره‌ی زۆره، هه‌ڵبه‌ت ئیره‌یی به مێسی و كریستیانۆش ده‌به‌م كه 10 ساڵه لوتكه‌ی باشترینه‌كانی جیهانیان گرتووه.
نێیمار دا سیلڤا كه ئێستا به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌ی پاریس سانجێرمان دووركه‌وتۆته‌وه و راهێنه‌ره‌كه‌شی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات پاش 3 هه‌فته‌ی دیكه بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به گه‌رمی باس له‌وه ده‌كه‌ن پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له هاوینی داهاتوو گواستنه‌وه‌ی نێیمار ده‌كاته سووپریز بۆ هه‌موو جیهان.