به فهرمی، بایرن میونشن چارهنووسی لیڤاندۆڤسكی و راهێنهرهكهی یهكلایی كردهوه
یهكێكیان دهڕوات و یهكێكیان دهمێنێتهوه
کارل هێینز رومێنیگێ سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات کە تا وەکو کۆتایی مانگی نیسان راهێنەری نوێ یانەکەیان دەست نیشان دەکەن و راهێنەری داهاتووشیان کەسێک دەبێت کە بە باشی زاراوەی ئەڵمانی بزانێ و جارێکی دیکەش ئەوەی رەتکردەوە کە لیڤاندۆڤسکی وەرزی داهاتوو یانەکەیان جێبێڵێت.
رۆمینیگه بهم شێوهیهی خوارهوه وهڵامی میدیاكانی دایهوه:
"ئێمە بریارمانداوە کە کۆتایی مانگی ئەپرێل راهێنەری نوێ یانەکەمان دەست نیشان دکەین و دەمانەوێت راهێنەری ئەمجارەشمان بە باشی ئەڵمانی بزانێت. هەوڵی زۆرماندا هاینکس رازی بکەین کە بەردەوام بێت، بەڵام ئەو بە هۆی زۆری تەمەنی ئامادەنیە لە سەر پیشەکەی بەردەوام بێت و ئێمەش نەمانتوانی بە زۆری رازی بکەین. سەبارەت بە لیڤاندۆڤسکیش جارێکی دیکەش گوتومە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابین بۆ هیچ یانەیەک، هەربۆیە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتووش لەگەڵ ئێمە بهردهوام دەبێت، ئەوەش راست نیە کە لە راگەیاندکانەوە باسکراوە لیڤا داوای لە ئێمە کردبێت بەرامبەر چوونی بۆ ریال مەدرید دەست بەرداری ببین."
