"مامۆستایانی سلێمانی كۆتایی به بایكۆت بهێنن"
دڵشاد عومه‌ر: حكومه‌ت به‌شێكی داخوازییه‌كانی مامۆستایانی جێبه‌جێكردووه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/4/2018 دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوون، داوای له مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی كرد به ئه‌ركی پیرۆزی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ست و بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ساڵێكی قوتابیانی سنووره‌كه نه‌فه‌وتێت بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.
هه‌روه‌ها گووتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه‌ی به بڕی پاشه‌كه‌وتی مووچه كردووه‌و به‌ڵێنی داوه هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه بدات. هه‌ر چه‌نده داوامان كرد پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مامۆستایان به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلیمانی گووتی: "داواتان لێده‌كه‌م له سبه‌ینێوه 3/4/2018 ده‌رگای هۆڵه‌كانی خوێندن به‌ڕووی قوتابیاندا بكه‌نه‌وه و حكومه‌تیش به‌شێكی داخوازییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له سنووری پارێزگای سلێمانی ئه‌مساڵ دوو مانگ ده‌وام كراوه‌و په‌روه‌رده و خوێندن له سلێمانی له مه‌ترسیدایه و داوای له حزبه‌كان كرد هاوكاربن و هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به هه‌ستیاری دۆخه‌كه بكه‌ن و هێوری بكه‌نه‌وه‌و هه‌موو لایه‌ك ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێت".