ریال مه‌درید بیره‌وه‌ری ناخۆشی له‌گه‌ڵ ناوبژیوانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌یه
ریال مه‌درید نێوانی له‌گه‌ڵ ناوبژیوانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و خۆش نییه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بۆ یاری چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزیگ، جونێت شاكیری ناوبژیوانی توركی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كردووه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوبژیوانه نیوه‌ی ئه‌نجامه‌كانی خراپ بووه.
جونێت شاكیر تا ئێستا له چامپیۆنزلیگ 8 یاری ریال مه‌دریدی به‌ڕێوه بردووه، له 4 یاری یانه مه‌دریدییه‌كه نه‌یتوانیوه براوه بێت، دوایین یاری كه شاكیر یاری ریال مه‌ریدی به‌رامبه‌ر تێـنهام به‌ڕێوه برد، كاتێك ریال یارییه‌كه‌ی 3 ـ 1 دۆڕاند و پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه له‌ده‌ستدا.
یوڤێنتۆس له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی ئالیانز ستادیۆم میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات، دواینجار كه ریال مه‌درید له تۆرینۆی ئیتاڵیا بۆته میوانی یوڤێ له 2015 بوو كاتێك یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (2 ـ 1) به خانمه‌پیره‌كه دۆڕاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵی هانده‌رانی ریال مه‌دریدی خۆشكردووه بوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه كه هه‌ركاتێك ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یوڤێنتۆس بۆته‌وه به‌بێ هه‌ژاندنی تۆڕی یوڤی نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه و تا ئێستا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه 7 گۆڵی كردووه.
