گرینگ‌ترین ئه‌و 10 پرسیاره‌ی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی رۆما ئاراسته‌ی ڤاڵڤێردی كرا
ڤاڵڤێردی خاڵی به‌هێز و كاریگه‌ری رۆمای له‌به‌رده‌م میدیاكان خسته‌ڕوو
له باره‌ی یاری چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر رۆما راگه‌یاند و له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مێسی له بارودۆخێكی باشدایه و ره‌نگه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر رۆما یاری بكات.
ڤاڵڤێردی له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا دڵنایی دایه هانده‌رانی كه سێرجیۆ بۆسكێتس به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كردووه و بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: زۆر دڵخۆشم كه بۆ ئه‌م یارییه مێسی و بۆسكێتس ئاماده‌ن، له ئه‌گه‌ری دووركه‌وتنه‌وه‌یان كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر پێكهاته‌كه دروست ده‌كه‌ن.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: نامه‌وێت بیر له رۆیشتنی ئه‌ندرێس ئینیێستا بكه‌مه‌وه، مانه‌وه و رۆیشتنی له یانه‌كه له‌ده‌ستی خۆیه‌تی.
راهێنه‌ری بارسا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌ڵێت: نامه‌وێت له توانای رۆما كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و یانه‌یه‌ی سبه‌ی له كامپ نوو براوه ده‌بێت، ته‌نیا ئێمه بین.
ڤاڵڤێردی مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی رۆمای ئاشكرا كرد و گوتی: زۆر خاڵی كاریگه‌ری رۆما هه‌یه كه منی تووشی نیگه‌رانی كردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی له ڕووی پاڵه‌په‌ستۆ و كۆنترۆڵكردنی تۆپ، كه له‌و ڕووه‌وه ئه‌وان به‌هره‌مه‌ند و به توانان.
ڤاڵڤێردی خاڵێكی دیكه‌ی كاریگه‌ری رۆمای بۆ گۆڵپارێزه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه و پێیوایه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كردووه و ده‌توانێت سبه‌ی جیاوازی دروست بكات.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: یانه‌ی رۆما له ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی له هه‌ر پله‌یه‌ك دا بێت بۆ ئێمه جیاوازی دروست ناكات، ئێمه وه‌ك یانه‌یه‌كی ئیتاڵی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین كه هه‌میشه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان سه‌خت بووه.
له باره‌ی سوارێز، ڤاڵڤێردی گوتی: ئه‌م هێرشبه‌ره ئۆرگواییه له ساڵی رابردووه‌وه له چامپیۆنزلیگ گۆڵی نه‌كردووه، هیوادارم له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بده‌روشێته‌وه.
له باره‌ی ده‌نگۆی رۆیشتنی ئۆمتینی له بارسێلۆنا، ڤاڵڤێردی گوتی: ئۆمتیتی له‌گه‌ڵ ئێمه زۆر ئاسووده‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ئێمه نامانه‌وێت ئه‌و له‌ده‌ست بده‌ین، چونكه له نێو یاریگه و ده‌ره‌وه‌ش كه‌سێكی مه‌زنه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: بۆ ئێمه هه‌ستێكی زۆر نایاب ده‌بێت كه ئه‌م وه‌رزه ناسناوێك ببه‌ینه‌وه، چونكه تا ئه‌م ساته هیچ شتێكمان نه‌بردۆته‌وه، له‌م مانگه‌شدا یاری فایناڵی جامی شا به‌رامبه‌ر سێڤییا ئه‌نجام ده‌ده‌ین.