چه‌كدارانی داعش به‌یعه‌ت بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نوێ ده‌كه‌نه‌وه
دوای روخانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت له مووسڵ و ره‌ققه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌ئاشكرا به‌یعه‌ت به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌درێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش دووباره به‌یعه‌ت بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌یان نوێ ده‌كه‌نه‌وه، كه دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو خه‌لافه‌ت له سووریا و عێراق، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به ئاشكرا چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه به‌یعه‌ت به سه‌ركرده‌كه‌یان بده‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌كدارانی داعش دووپاتیان كردۆته‌وه، "ئێمه به‌یعه‌تی خۆمان بۆ ئه‌میری ئیسلام و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه، روخانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عێراق و سووریا "داعش" راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام تائێستاش لێره و له‌وێ هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له هه‌ریه‌ك له عێراق، سووریا و لیبیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه تائێستاش داعش له‌ناو نه‌چووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه نازانرێت.
H.B