پۆلیسی دیاله: داعش له دوو ناوچه‌ی پارێزگاكه ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه
پۆلیسی دیاله هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دیاله رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی داعش له دوو ناوچه‌ی پارێزگاكه بڵاوه‌یانكردووه.
عه‌قید غالب عه‌تیه، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله به كه‌ناڵی "البغدادیه"ی راگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی شانه نووستووه‌كانی له ناوچه‌كانی باشووری "بوهرز" و ناحیه‌ی "كه‌نعان"، شوێنه جوگرافییه سه‌خته‌كانییان كردووه‌ته په‌ناگه‌ى خۆیان.
گوته‌بێژى پۆلیسی دیاله ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌واڵگری و پۆلیسی پارێزگاكه، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ورد، كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌ی به‌ده‌ستییان گه‌یشتووه، ئه‌و شانه نووستووانه راوده‌نێن و كۆتاییان پێده‌هێنن.
وێڕای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له 1ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2017، كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژی داعشی له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستاش چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه جموجۆڵیان له هه‌ندێك پارێزگای عێراق ماوه و ناوه ناوه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان.
ا. م