وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

به‌ سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شكردنی مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی دیكه‌ی به‌ سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدەگەینێت، سبەی یەك شەممە 8/4/2018، مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  لەگەڵ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت بە سیستەمی نوێی مووچە".

له‌ كۆتایی مانگی رابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاریكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی رایگه‌یاند و بڕیاریدا زۆرترین پاشه‌كه‌وت 30% بێت و كه‌مترینیش 10%، ئه‌وانه‌شی مووچه‌یان له‌ 400 هه‌زار كه‌متره‌، پاشه‌كه‌وت نایانگرێته‌وه‌.