گۆڤارێكی فه‌ره‌نسی راپرسییه‌كی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامدا
گۆڤاری "له پۆینت"ی فه‌ره‌نسی له راپرسییێكدا ده‌نگی له 92.4%ـی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆ ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
گۆڤاری "له پۆینت"، كه گۆڤارێكی فه‌ره‌نسییه، راپرسییێكی تایبه‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له سایتی سه‌ره‌كی خۆی دایناوه، ئه‌نجامی راپرسییه‌كه له 92.4 ده‌نگی به‌ڵێی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ده‌ست هێناوه. له‌و راپرسییه‌دا 44 هه‌زار و 35 كه‌س به‌شدارییان كردووه.
له‌ناو كۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسا پشتگیرییه‌كی به‌هێز بۆ دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد هه‌یه و، ئه‌نجامه‌كانی راپرسییه‌كه‌ی گۆڤاری "له پۆینت"یش نیشانه‌یێكه بۆ ئه‌و پشتگیریه‌ی له‌و وڵاته له گه‌لی كورد ده‌كرێت.
H.B
بۆ به‌شداريكردن له راپرسييه‌كه كليك لێره بكه