پڕۆژەیاسای چاكسازی لە پەرمان تاوتوێ دەكرێت
سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان و لیژنەی دارایی گفتوگۆ دەكەن
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆدەبنەوە و لیژنەکانی دارایی و یاسایی پەرلەمانیش بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
ھەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كوردستان24 كەوتوون، بڕیاریشە لەو کۆبوونەوەیە رۆژی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی دیاری بکرێت.
کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجام بدرایە، بەڵام بۆ ئەمڕۆ سێشەممە دواخرا.
رۆژی 28/2/2018 په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیش ئەو بابەتەیان وەك كاڵا بۆ ریكلام و بانگه‌شه‌ی سیاسی بەكاردەھێنا. بۆ لە رۆژی 4/3/2018 پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، دواتر هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنج و نیگه‌رانی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی یاساكه هه‌یه، بۆیه بڕیارمانداوه یاساكه رهتكهینهوهو جارێكی دیكه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین".
ھ.م