"حه‌شد و سوپا له‌ كه‌ركووك ناتوانن بارەگاكانی خۆشیان بپارێزن"

"پاراستنی ئاسایشی كه‌ركووك بووه‌ته‌ داواكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی"

K24 - ھەولێر

شوان محه‌ممه‌د به‌رپرسی لقی 5 پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌ میانی بەشداریكردنی لە به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و میلیشیایانه‌ی ئێستا له‌ كه‌ركووكن، ناتوانن هاووڵاتیان و باره‌گاكانی خۆشیان له‌و شاره‌ بپارێزێت، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركووك - به‌غدا له‌ هێرشه‌كان بپارێزن".

گوتیشی: "ئێستا پاراستنی ئاسایشی كه‌ركووك بووه‌ته‌ داواكارییه‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و خواستێكی عێراقی، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ كە ئەو ھێزانەی ئێستا لە كەركووك ھەن نەیانتەوانیوە ئەمن و ئاسایشی كەركووك بپارێزن".

ئەم گوتانەی ئەو بەرپرسەی پارتی لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە دەنگۆی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ھەیە، لە ھەمانكاتدا ھێرشەكانی چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی كەركووك و شارەكانی دیكەی عێراق دەستیپێكردووەتەوە، بەشێك لە شارەزایانی ئەمنی و سەربازییش پێیانەوایە، لە دوای 16 ئۆكتۆبەر و كشانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانە بۆشایی ئەمنی دروستبووە و حەشد و ھێزە عێراقییەكان ناتوانن بەبێ پێشمەرگە ئەو ناوچانە بپارێزن.

ھ.م