"هیچ وڵاتێك فشاری نه‌خستووه‌ته سه‌ر به‌غدا تا پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك"
پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك: پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت پڕوپاگه‌نده و ئاژاوه درووست بكات
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ستنیشانیكردووه، له‌باره‌ی بوونی فشاری ئه‌مریكا و بریتانیا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێت: "قسه‌م له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه‌و گوتوویه‌تی، هیچ رێككه‌وتنێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نییه و هه‌ر رێككه‌وتنێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
راكان سه‌عید جبووری، به رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" گوتووه: "هیچ فشارێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و بریتانیا له ئارادانییه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و "ناوچه جێناكۆكه‌كان" و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه".
راكان جبووری ئه‌وه‌یشی گوتووه، سووربوونی پێشمه‌رگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركووك بابه‌تێكی سرووشتییه، چونكه ئامانجیان ئه‌وه‌یه میلی كاتژمێره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه دواوه‌و پڕوپاگه‌نده و ئاژاوه درووست بكه‌ن" وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزگاره وه‌كاله‌ته‌كه‌ی به‌غدا له كه‌ركووك ده‌یڵێت.
جبووری گوتوویه‌تی: "ره‌وشی كه‌ركووك له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و پێویستی به بوونی پێشمه‌رگه نییه، ئه‌و كرده چهكدارییانهیشی له رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركووك - به‌غدا ئه‌نجامدراوون، له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركووكن و سه‌ر به قه‌زای خورماتوون كه له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه".
راكان سه‌عید جبووری، پاش ئه‌وه به وه‌كاله‌ت كرایه پارێزگاری كه‌ركووك، كه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق رێككه‌وتن تا ناوچه‌كه راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكه‌نه‌وه‌و پێشمه‌رگه‌یان له سه‌نگه‌ره‌كان كشانده‌وه‌و رێگه‌یان بۆ هاتنی ئه‌و ھێزانه‌ی به‌غدا به چاودێری ئێران خۆشكرد (وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ندین به‌یاننامه‌ی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستان) له كاتی رووداوه‌كاندا ئاماژه‌ی پێكرا.